دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت کێشه سیاسیه‌کانی عێراق له‌وه قوڵترن که ته‌نها هه‌ر مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر بێت، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌موو کێشه‌یه‌کی سیاسی کاتێک چڕ ده‌بێته‌وه ، له خاڵێکدا ده‌وه‌ستێت و بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراقیش چه‌قی خاڵه‌که پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیرییه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌شڵیت، له دانانی سیسته‌می سیاسی عێراق ، ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی ده‌کرێت ، ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق ڕه‌چاو نه‌کراوه.
له‌م وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت پیی وانییه له چوار ساڵی داهاتوشدا ئه‌و کێشانه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بکرێن ، به‌ڵکو ته‌نها له‌وانه‌یه به‌ند بکرێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:12 خوله‌که.