دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی تایبه‌تی له کوژرانه‌که‌ی مانگی پێنجی ڕۆژنامه‌وان (سه‌رده‌شت عوسمان) ، له هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌مپه‌ینێک ڕاگه‌یه‌ندرا تایبه‌ت بۆ داکۆکیکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌روه‌هاش له میدیای ئازاد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، خولی پێشووی په‌رله‌مان به‌رنوسی یاسای ڕۆژنامه‌وانی په‌سه‌ند کرد و نێردرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له‌وێوه ئه‌و به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان تا ده‌سکاری تیادا بکرێت و ئه‌وجا دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌رنوسه‌که‌ی مۆرکرد و بوو به یاسا.
به‌ڵام زۆرێک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه به تایبه‌تیش میدیای ئازاد له هه‌رێمه‌که‌دا، به‌رده‌وام سکاڵا و گازه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کار به‌و یاسایه ناکرێت و به‌ڵکو کاتێ ده‌سه‌ڵاتداران داوای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان تۆمار ده‌که‌ن، پشت به یاسا کۆنه‌که‌ی پێش ڕاپه‌ڕینی هه‌رێمه‌که ده‌به‌ستن.
بۆ نمونه ئه‌و داوا یاساییانه‌ی له‌لایه‌ن سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌کانی (( ئاوێنه، هاوڵاتی، ڕۆژنامه)) و هه‌روه‌هاش گۆڤاری ((لڤین)) تۆمارکراون، وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی که‌مپه‌ینی به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕیندا هاتووه ، کار به یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 کراوه.
ئه‌م داوا یاساییانه وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها ڕۆژنامه‌وانانی میدیای ئازادی گرتبێته‌وه، به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک له نوسه‌ران و ڕوناکبیرانی هه‌رێمه‌که‌شی گرتۆته‌وه.
شیروان حه‌یده‌ری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق : داوکانی سکرتێری پارتی به‌پێی یاسای شارستانی تۆمار کراون و ئازادیه‌کان به‌ر ته‌سک ناکاته‌وه.
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی گۆڕان: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا ڕووده‌دات هه‌وڵ نییه بۆ سه‌قامگیری یان سه‌روه‌ری یاسا به‌ڵکو هه‌وڵدانێکه بۆ به‌کارهێنانی یاسا وه‌ک میتۆدێک بۆ سه‌رکوتکردن.
سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: یاسای ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمه‌که پێویستی به هه‌موارکردنه‌وه هه‌یه.
ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی: به‌لامه‌وه سه‌یره په‌رله‌مان داوای پێشنیاز ده‌کات ، له ده‌مێکدا هه‌موو شتێک له هه‌رێمه‌که‌دا به‌به‌رچاوی په‌رله‌مانه‌وه ڕووده‌دات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:14 خوله‌که.