شوان داوودی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ له لێدوانێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات ئاماژه‌کان له عێراقدا زیاتر به‌ره‌و ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڕۆن تا گه‌ڕێکی تری پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری وه‌ربگرێته‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی جۆرێک له ڕێکه‌وتنی ناوچه‌یی و ده‌وڵه‌تانیش هه‌یه له‌سه‌ر مالیکی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداریکردنی لیستی ئه‌لعێراقیه له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا ، ئه‌گه‌ر مالیکی جارێکی تر پۆسته‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه ، ڕۆژنامه‌وان داوودی ده‌ڵێت لاینه سوننه‌کانی ناو ئه‌لعێراقیه به ئاشکرا ده‌ڵێن ڕێگه ناده‌ن ئه‌زموونی چوار ساڵی ڕابردووی عێراق دووباره ببێته‌وه و ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و حکومه‌ته‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:53 خوله‌که.