ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، به‌رپرسی به‌شی عێراق له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه سه‌خت بێت له‌م بارودۆخه‌ی عێراقدا بتوانرێت پێشبینی یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتوو بکرێت، له ڕوانگه‌ی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌وه ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وا بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێت تۆپه‌که له یاریگای شیعهکاندایهو که‌چی هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕێکبکه‌ون.
ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان ده‌شڵێت ، ئه‌گه‌ر بێتوو عێراق به‌ره‌و فێدراڵیهت بڕوات و به‌لانی که‌م دوو فێدراڵیهتی تر هه‌بن له ناوه‌ڕاست و له باشوری وڵاته‌که ، ئه‌وا ده‌شێت کارئاسانی بکات له چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌نگیه سیاسیه‌ی له به‌غدا چڕ بۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کاندا به‌ش بکرێت، ده‌بێته باشترین چاره‌سه‌ر.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسماندا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی وتوێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:57 خوله‌که.