دکتۆر عه‌لی عوسمان سندی، وه‌زیری پلان دانان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی گونجاو گیراوه‌ته به‌ر بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی پرۆسه‌که سه‌رکه‌وتوانه بێت.
دکتۆر عه‌لی سندی ، له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات که هێشتا له ڕووی سیاسیه‌وه هه‌ندێ کێشه له‌گه‌ڵ به‌غدادا ماوه تایبه‌ت به سه‌رژمێریکردنه‌که ، به‌ڵام ده‌شڵێت وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری دواخستنی سه‌رژمێری کردن له‌و واده‌یه‌ی بۆی دیارکراوه ، وه‌زیری پلان دانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێک ده‌نگ هه‌ن که داوای دواخستنی سه‌رژمێری ده‌که‌ن، به‌ڵام چونکه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌که له به‌رژه‌وه‌نی هه‌موو وڵاته‌که ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌غداش له‌و بڕوایه‌دایه که نابێت سه‌رژمێری کردن دوا بخرێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 23:16 خوله‌که.