هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ، نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناوی کاندیده‌کانی پۆسته ئاسایشیه‌کانی یه‌کلایی نه‌کردۆته‌وه تا بتوانێت پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی ته‌واو بکات.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی میسر به ماوه‌یه‌کی که‌م له پاش نیوه‌شه‌و ڕوویدا، له‌و ده‌مه‌دا که خاوه‌ن بڕوایانی ئایینی له کڵێساکه ده‌هاتنه ده‌رێ پاش ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌ی بۆ هاتنی ساڵی نوێ کرابوو.
له‌م به‌رنامه تایبه‌ته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری له ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند کردووه و هه‌ر یه‌ک به جۆرێک ، ڕاو بۆچوونی خۆی باسده‌کات له‌سه‌ر ساڵی نوێ و ساڵی کۆن.
کێشه‌ی ژنان و ئافره‌تانم به باشترین بابه‌ت له‌لای خۆم دانا ، تا بتوانم ماڵئاوایی له دوو هه‌زار و ده‌ی پێبکه‌م و وه‌ک بابه‌تێکی هه‌میشه کراوه‌ش بۆ گفت و گۆکردن له ساڵی دوو هه‌زار و یازده‌دا بمێنێته‌وه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، گفت و گۆی له‌سه‌ر به‌رنوسی بودجه‌ی پارتییه سیاسیه‌کان دواخست.
ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی ئێران ، هه‌ر ته‌نها له نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرم خوازانی وڵاته‌که‌دا سنوردار نییه ، وه‌ک زۆرێک له چاودێران باسی ده‌که‌ن، ئێستا ئه‌و ناکۆکیانه ناو به‌ره‌ی کۆنه پارێزی ئێرانیشی گرتۆته‌وه.
جارێکی تریش پشێوی و ئاڵۆزیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل که پێشتر دوو هاوپه‌یمانی لێک نزیک بوون ، هاتۆته‌وه ئارا.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ،له ئاکامی هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکادا ، بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌کی عه‌شره‌ته‌کانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ، شه‌ش میلیشیا کوژراون.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانی سیاسیه‌وه ، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسر بۆ عێراق ، سه‌ره‌تایه‌که بۆ په‌یوه‌ندی زیاتری وڵاتانی تری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ عێراقدا.
هێشتاش یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی مایه‌ی مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕه له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقیدا ، مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌یه که پێی ده‌گوترێت ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌تی ستراتیژی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسر به‌سه‌ردانێک گه‌یشته عێراق و سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشی کرد و له‌وێش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا هه‌بوو.
جێبه‌جێکردنی بڕیاری له سێداره‌دانی خوێندکار و چالاکوانی سیڤیلی (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار ڕاگیراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت ، سیسته‌می ته‌ندروستی عێراق پێویستی به گۆڕانێکی گه‌وره و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، تا بتوانرێت وه‌ک پێویست خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیانی عێراقی دابین بکرێت.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شییانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزای له سێداره‌دانه‌ی له‌سه‌ر ((حه‌بیبوڵا له‌تیفی)) ته‌مه‌ن 28 ساڵه ، ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، که‌وتونه‌ته هه‌وڵدان ، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی تا کۆماری ئیسلامی ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێنه‌کات.
زۆرێک له پسپۆڕانی مێژوو له عێراق، وا باس له‌م کابینه نوێیه‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ن که له‌وه‌تای وڵاتی عێراق دامه‌زراوه ، یه‌که‌مین جاره کابینه‌ی حکومه‌تێکی هه‌بێت له 42 وه‌زاره‌ت پێک‌بێت و سه‌ره‌ک وه‌زیریش 3 جێگری هه‌بێت.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ، ڤیستیڤاڵێکی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی شاعیری گه‌وره و ناوداری کورد (( بابه تاهیری هه‌مه‌دانی )) سازکرا، له شاری سلێمانی کوردستانی عێراق.
ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی ، یه‌کێکه له به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزای له سێداره‌دانه‌ی له‌سه‌ر خوێندکاری یاسا و چالاکوانی سیڤیل (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) هه‌یه و ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رگیز ، نه گوێ به داوا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دات و نه گوێش به داوای ناوخۆی وڵاته‌که‌ش ده‌دات.
کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی نه‌ک هه‌ر له خاوه‌رمیانه‌دا ، به‌ڵکو ده‌کرێت بگوترێت له جیهانیشدا بۆته مایه‌ی مشت و مڕێکی زۆر به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێران و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش په‌یڕه‌وی ده‌کات.
پاش زیاتر له نۆ مانگ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی عێراق، حکومه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندرا و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی کرد.
له میانه‌ی ووتاره‌که‌یدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقدا ، نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌می باسکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ته نوێیه‌که‌یدا، باسی له‌وه کرد له ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێ ده‌کات.
زیاتر نیشـان بده