جارێکی تریش پشێوی و ئاڵۆزیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل که پێشتر دوو هاوپه‌یمانی لێک نزیک بوون ، هاتۆته‌وه ئارا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ، حکومه‌تی ئیسرائیلی به‌وه گوناهبار کردووه که ڕاستگۆ نه‌بووه له‌و داوایه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزانه‌ی نێوانیان ده‌یکات.
دۆریان جۆنز ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و ڕاپۆرته‌یدا که له ئه‌ستانبوڵه‌وه ناردویه‌تی ده‌ڵێت ، هه‌ر هیچ نه‌بێت له ئێستادا وه‌ک چاودێران باسی ده‌که‌ن " له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ناوخۆیی له هه‌ردوو وڵات‌دا پێده‌چێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ر هه‌وڵێکدا که بۆ باشتر کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئانکه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌درێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح وه‌ریگێڕاوه و ماوه‌که‌ی 5:14 خوله‌که.