کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی نه‌ک هه‌ر له خاوه‌رمیانه‌دا ، به‌ڵکو ده‌کرێت بگوترێت له جیهانیشدا بۆته مایه‌ی مشت و مڕێکی زۆر به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێران و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش په‌یڕه‌وی ده‌کات.
به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی جێی مشت و مڕی نێونه‌ته‌وه‌ییه و هه‌ر به‌هۆشیه‌وه ژماره‌یه‌ک سزای توند سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ئه‌و سزایانه کاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆی وڵاته‌که‌وه جێهێشتووه ، وه‌ک هه‌روادێ و خراپ بوونی باری ئابووری ، به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری ، قوڵتر بوونه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو ئێران ، گه‌وره‌تر بوونی که‌لێنی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك و هه‌روه‌هاش گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی گه‌وره‌تری سه‌رکوتکردنه‌کان له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێران.
له‌و میکانیزمانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ قڕوقه‌پ پێکردنی ده‌نگی جودابیرانی ئێرانی به‌کاری ده‌هێنێت ، سه‌پاندنی سزای له‌سێداره دانه.
ڕاسته ئه‌م سزایه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانه‌وه ده‌رده‌چێت ، به‌ڵام زۆرێک له چاودێران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ئێران ، دادگاکان ، دادپارێزانی گشتیش نه‌یانتوانیوه و ناشتوانن سه‌ربوخۆیی خۆیان بپارێزن و وه‌ک باسی ده‌که‌ن هه‌میشه له پشت بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه ده‌ست و مه‌به‌ستی سیاسیانه هه‌ن.
له زۆربه‌ی گوناهبارکردنی ئه‌وانه‌ی سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌درێت ، ڕووبه‌ڕووی تاوانی دوژمنایه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێت به‌سه‌ردا.
بۆچی کۆماری ئیسلامی ئه‌م جۆره تاوانه به‌رامبه‌ر به جودا بیران به‌کار ده‌هێنێت؟؟
فازیل وه‌لیان، چالاکوانی سیڤیلی : ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک هه‌ر زیانی له ولاته‌که داوه، به‌ڵکو بۆته هۆکارێکیش بۆ وێنا کردنێکی خراپی ئاینی ئیسلام.
کاوه قوڕه‌یشی ، ڕۆژنامه‌وان: کۆماری ئیسلامی له هیچ بوارێک‌دا گوێ به فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی نادات.
شۆڕش گوڵکار ، ڕۆژنامه‌وان : هه‌رگیز له کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌سه‌ڵاتێک نه‌بووه پێی بگوترێت ده‌سه‌لاتی سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری.
سامان ڕه‌سوڵپور ، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ: له ئێران‌دا ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا کار ناکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ، ته‌نها له ساڵی 2009 دا زیاتر له 400 که‌س له کۆماری ئیسلامی‌دا له سێداره دراون ، ئه‌مه بێ له‌و کوشتن و له سێداره دانانه‌ی به نهێنی له کۆماری ئیسلامی‌دا کراون.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری پارێزه‌ره‌که‌ی زیندانی سیاسی کورد (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) یه‌وه ده‌ڵێن وا بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له زیندانی شاری سنه حه‌بیبوڵا له‌تیفی له سێداره بدرێت ، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م لاوه ته‌مه‌ن 28 ساڵیه چوار ساڵی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و مه‌ینه‌تیه‌کانی زینداندا به‌سه‌ر بردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:14 خوله‌که.