پاش زیاتر له نۆ مانگ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی عێراق، حکومه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندرا و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی کرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داکۆکی له پشتیوانی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مزگه‌وته‌کان هه‌یانبووه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ووشه‌ی جێنده‌ر له به‌رنووسی یاسایه‌کی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
به هۆی به‌کارهێنانی ووشه‌ی جێنده‌ر له به‌رنوسی یاسایه‌کدا ، له مزگه‌وته‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
سه‌رۆکی کۆریای باشور ، فه‌رمانی داوه تا ته‌واوی حکومه‌تی وڵاته‌که له ئامدهییدا بن بۆ باری نائاسایی
دکتۆر له‌تیف شێخ موسته‌فا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت پێی وانییه له چوار ساڵی داهاتووشدا، عێراقیه‌کان بتوانن کۆتایی به دیارده‌ی تایفه‌گه‌رایی بێنن له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ر نۆزده خاڵه‌که‌ی کورد داوای کردووه ، مۆر بکرێت و بخرێته کارنامه‌ی حکومه‌تی نوێی عێراقه‌وه ، ئه‌وجا به‌شداری له حکومه‌تی نوێ‌دا ده‌کرێت.
نزیکه‌ی هه‌شت ساڵ پاش چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناو عێراق، هێشتاش کێشه‌ی ئاسایشی به‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رنه‌داوه و هیچ ئاماژه‌یه‌کیش نییه بڵێت به‌م زووانه کۆتایی دێت.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌و پێیه‌ی ناوی که‌سه‌کان بۆ پۆسته‌کان دیارکراون، ئه‌وا ده‌شێت مالیکی بتوانێت له واده‌که‌ی خۆیدا کابینه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
وائیل عه‌بدولله‌تیف ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی دکتۆر ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی و جه‌مال ئه‌لکه‌ربولی ، به‌ره‌نجامێکی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق بووه.
له به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆماندا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر دڵشاد موسته‌فا، باسمان له هونه‌ری فلیمسازی کرد و بۆ ئه‌مڕۆش باسمان له هونه‌ری شانۆیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و ڕوناکبیران له هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوایان ده‌کرد ئه‌و به‌رنوسی یاسای خۆپیشاندانه‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا په‌سه‌ند کرا ، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه مۆر نه‌کرێت
دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ، کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێقۆڵی له به‌غدا له نێوان نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و دکتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی کرا.
سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، ده‌ڵێت لابردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆسته‌که‌ی ، ئه‌و مانایه له‌خۆ ده‌گرێت که مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، سه‌رۆکی ئێران ڕایبگه‌یه‌نێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌یه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
سالار پاشایی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت لابردنی موته‌کی له پۆسته‌که‌ی، به‌شێکه له ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هۆگر چه‌تۆ ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس له عێراق ده‌ڵێت ، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێ سیاسیه‌ی بڕیاره له عێراق پێکبهێنرێت ، گرنگی خۆی ده‌بێت له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه، بنکه له سوید ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه کۆمه‌ڵگای سویدی توشی شۆک کردووه و پێیان سه‌یره هێرشێکی له‌و شێوه‌یه له وڵاته‌که‌یاندا ڕوبدات.
هێمن میرانی ، شاره‌زای کاروباری تورکیا ده‌ڵێت بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا ، چه‌ک دانانی پارتی کرێکارانی کوردستان گرنگه .
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هێرش ڕه‌سوڵ ئێستاش نه‌ک هه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌کاندا بۆته گرفت، به‌ڵکو کێشه‌یه‌که درێژ ده‌بێته‌وه بۆ چوار ساڵ یان زیاتری وڵاته‌که.
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر دڵشاد موسته‌فایه.
دکتۆر جه‌بار قادر ، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له تورکیا هۆکارێکه بۆ خاوبوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که ڕووه‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
زیاتر نیشـان بده