گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن به‌لانی که‌م بیست و یه‌ک که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن ، به‌هۆی هێرشێکی خۆکوژیه‌وه بۆ سه‌ر کڵێسایه‌کی قیبتیه‌کان. پشێوی نێوان کریسچیانه‌کان و موسڵمانه‌کان له میسر و له عێراقیش له زۆری داوه، وه‌ک ئێدوارد یه‌رینیان ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره، باسی ده‌کات له پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕێکخراوه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده له کریسچیانه‌کانی کردووه.
ئاگر کوژێنه‌وه‌کان خه‌ریکی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بوون که به‌ربووبووه چه‌ند ئۆتۆمبێلێک ، له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی کڵێسایه‌کی قیبتیه‌کان ، له شاری به‌نده‌ریی ئه‌سکه‌نده‌ریه.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی میسر به ماوه‌یه‌کی که‌م له پاش نیوه‌شه‌و ڕوویدا، له‌و ده‌مه‌دا که خاوه‌ن بڕوایانی ئایینی له کڵێساکه ده‌هاتنه ده‌رێ پاش ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌ی بۆ هاتنی ساڵی نوێ کرابوو.
پیاوێک که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه ده‌م و چاوی سوتابوو باس له ڕووداوه‌که ده‌کات و ده‌ڵێت کاتێ له کڵێساکه هاتۆته ده‌رێ ته‌قینه‌وه‌که ڕویداوه و به‌هۆی هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌وه گێژ بووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کردۆته‌وه و تیایدا هاتووه، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجام داوه و لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کان وایان نیشان داوه ، ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی بۆمبه‌که‌یان لێ دروست کراوه ، که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی ناوخۆیی بوون.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه که ته‌قینه‌وه‌که ، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌بووه ، وه‌ک له ڕاپۆرته به‌راییه‌کاندا باسکرابوو.
نه‌شئه‌ت هیلالی ، جێگری وه‌زیری ناوخۆی میسر داوای له وڵاتیانی میسری کرد یه‌کگرتوو بن.
هیلالی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه له زۆر وڵاتی سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕووده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئاینه‌کانی ناو میسر یه‌کگرتوو بن له پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕویداوه ، تا ڕێ له ڕوودانی توندوتیژی زیاتر بگیرێت.
گه‌واه ده‌ران ده‌ڵین کریسچیانه قیبتیه توڕه‌کان ، له پاش ته‌قینه‌وه‌که هه‌وڵیان دا هێرش بکه‌نه سه‌ر مزگه‌وتێک له‌وبه‌ری کڵێساکه‌وه و شه‌ڕیش ڕوویداوه و زیانیش هه‌بووه.
حوسنی موباره‌ک ، سه‌رۆکی میسر ده‌سبه‌جێ ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی کردووه و داوای له میسریه‌کان کردووه ، خۆیان له جیاوازی تایفه‌گه‌رایی دوور بگرن.
ده‌مڕاستێکی زانکۆی ئه‌زهه‌ر (( موحه‌مه‌د ته‌هتاوی)) ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی وا ناودێر کردووه که له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام نییه و ده‌شڵێت ئه‌و کاره‌ی کراوه له دژی ئیسلامه و کاریکی نا لۆژیکیی و نا نئشتیمانییه. وه جه‌ختیشی له‌وه کردۆته‌وه که موسڵمانان به‌رپرسن له پاراستنی کڵێسا‌کان.
بوترس غالی ، سکرتێری پێشوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کردووه و به ته‌له‌فزیۆنی میسری گوتووه ، ئه‌و جۆره ته‌قینه‌وانه وه‌ک بارێکی ئاسایی له پاکستان و ئه‌فغانستان و عێراق ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵام له میسر شتێکی نائاساییه و ده‌شڵێت نابێت ڕێگه به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کارانه بدرێت.