له میانه‌ی ووتاره‌که‌یدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقدا ، نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌می باسکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ته نوێیه‌که‌یدا، باسی له‌وه کرد له ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێ ده‌کات.
خالید شوانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ، هاوسه‌نگی هێز له‌م پرۆسه سیاسیه‌ی عێراقدا ، متمانه‌یه بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی پێکهاته‌ی کوردی له وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو حکومه‌ت به شێوه‌یه‌کی ڕژد و چالاک کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 بکات ، ده‌کرێت له ماوه‌ی ساڵێکیشدا ئه‌و به‌نده ده‌ستوریه جێبه‌جێبکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:26 خوله‌که.