ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت. ساڵی نوێ به مانای هیوای نوێ ، بیرکردنه‌وه‌ی نوێ ، به‌رهه‌می نوێ ، ڕه‌نگه سروشتی مرۆڤ وابێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ساڵێکی نوێ‌دا ، به شوێن نۆژه‌ن کردنه‌وه‌دا بکه‌وێت و هه‌وڵی نوێی بۆ بدات.
له‌م به‌رنامه تایبه‌ته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری له ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند کردووه و هه‌ر یه‌ک به جۆرێک ، ڕاو بۆچوونی خۆی باسده‌کات له‌سه‌ر ساڵی نوێ و ساڵی کۆن.
میوانه‌کانیش بریتین له :
ئه‌حمه‌د ڕه‌زای شاعیر.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ که‌مال موحه‌مه‌د.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ڤیان نوری.
ڕۆژنامه‌نووس کاوه قوڕه‌یشی.
به‌رزان هه‌ستیاری شاعیر.
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شاعیر.
هونه‌رمه‌ندی شانۆ و درامای ته‌له‌فزیۆنی ئاسۆ عومه‌ر سواره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ، گوێبیستی ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه تایبه‌ته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 25:45 خوله‌که.