جێبه‌جێکردنی بڕیاری له سێداره‌دانی خوێندکار و چالاکوانی سیڤیلی (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار ڕاگیراوه.
پارێزه‌ر ساڵح نیکبه‌خت ، که یه‌کێکه له پارێزه‌رانی داکۆکیکار له (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) ده‌ڵێت ، ئه‌م بڕیاره به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که نییه ، به‌ڵکو وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی یاساییه بۆ پێداچونه‌وه‌یه‌کی تر له دادگادا بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) یه.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن ، شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئه‌و هه‌وڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق داویه‌تی ، هۆکار بوون بۆ ڕاگرتنی بڕیاری له سێداره دانی ((حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) .
پارێزه‌ر نیکبه‌خت ، نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات و له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌وه‌ی ڕویداوه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه یاساییه‌کانی هه‌ردوو پارێزه‌ره‌که‌ی ((حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) دابووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:20 خوله‌که.