دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شییانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزای له سێداره‌دانه‌ی له‌سه‌ر ((حه‌بیبوڵا له‌تیفی)) ته‌مه‌ن 28 ساڵه ، ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، که‌وتونه‌ته هه‌وڵدان ، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی تا کۆماری ئیسلامی ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێنه‌کات.
زۆرێک له داکۆکیکاران له مافه‌کانی مرۆڤ جه‌خت ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م لاوه کورده چالاکوانێکی سیڤیلی بووه ، نه‌ک که‌سێک بێت دوژمنایه‌تی خودای کردبێت ، وه‌ک چۆن له گوناهبارکردنه‌که‌یدا هاتووه.
بێ له هه‌ڵوێسته‌کانی ئێستایان ، پێشتریش ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ و ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی تری نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانییان ده‌ربڕیبوو له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌و فرمانی له سێداره دانه.
ئێستاش وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه ، ده‌یان چالاکوانی تری کورد و ئێرانی له کۆماری ئیسلامی‌دا، سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
پێشتریش له زیندانی به‌دناوی ئه‌ڤین له کۆماری ئیسلامی (( فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی ، موحه‌مه‌د سه‌یدی و شیرین عه‌له‌می)) به هه‌مان تاوانی دژایه‌تی یه‌زدان له سێداره‌دران.
سه‌پاندنی ئه‌م جۆره سزایانه به‌سه‌ر جودابیرانی ئێرانی‌دا ، ناڕه‌زایی و مانگرتنی گشتی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له ئێران چی ده‌گوزه‌رێت؟
به‌م پرسیاره هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ستپێده‌کات ، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان:
عه‌لی که‌ریمی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
سیامه‌ند موعینی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ڕۆژهه‌ڵات بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا بن که ماوه‌که‌ی 23:37 خوله‌که.