ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی ئێران ، هه‌ر ته‌نها له نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرم خوازانی وڵاته‌که‌دا سنوردار نییه ، وه‌ک زۆرێک له چاودێران باسی ده‌که‌ن، ئێستا ئه‌و ناکۆکیانه ناو به‌ره‌ی کۆنه پارێزی ئێرانیشی گرتۆته‌وه.
دکتۆر ئاوات عه‌لیار ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ده‌کرێت به سانایی هه‌ست به‌و ناکۆکیانه‌ی ناو به‌ره‌ی کۆنه‌پارێزی کۆماری ئیسلامی بکرێت ، به تایبه‌تی که سه‌یری په‌یوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و په‌رله‌مانی ئێران ده‌کرێت.
دکتۆر عه‌لیار له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات چۆن لابردنه‌که‌ی مه‌نوچه‌هر موته‌کی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆسته‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ناکۆکیه ناوخۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه له کۆماری ئیسلامی‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:16 خوله‌که.