وا ساڵی دوو هه‌زار و ده ته‌نها چه‌ند کاژمێرێکی له ته‌مه‌نی خۆی ماوه و هاوکاتی ماڵئاوایی کردنمان لێی ، پێشوازی ساڵی دوو هه‌زار و یازده ده‌که‌ین.
له سێسه‌د و شه‌ست و پێنج ڕۆژه‌که‌ی ساڵدا ، گه‌لێ بابه‌ت هه‌ن بتوانرێت پێداچونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بکرێت و ڕاو بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌خته ئه‌وه‌یه کام یه‌کێ له‌و بابه‌تانه ده‌که‌یته ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک ((پانۆراما))، به تایبه‌تیش که وه‌ک ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێشکه‌ش کردنه‌که‌ی بکه‌وێته دوایه‌مین ڕۆژی ساڵه‌وه.
زۆرم هێنا و برد ، دواجار بابه‌تی کێشه‌ی ژنان و ئافره‌تانم به باشترین بابه‌ت له‌لای خۆم دانا ، تا بتوانم ماڵئاوایی له دوو هه‌زار و ده‌ی پێبکه‌م و وه‌ک بابه‌تێکی هه‌میشه کراوه‌ش بۆ گفت و گۆکردن له ساڵی دوو هه‌زار و یازده‌دا بمێنێته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا، به‌پێی زۆرێک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان باسیان کردووه، داکۆکیکاران له مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان به نیازن هه‌ڵمه‌تێکی گشتی ده‌ستپێبکه‌ن ، وه‌ک ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و شاڵاوه‌ی ماوه‌یه‌که له ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه و وه‌ک ده‌شگوترێت به‌کارهێنانی بڵندگۆی مزگه‌وته‌کان بۆ هێرشکردنه سه‌ر داکۆکیکاران له مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان ده‌ستی پێکردووه.
سه‌رچاوه‌کان له زاری به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه ده‌ڵێن گه‌لێک له ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌که‌ن و یه‌کێک له ئامانجه‌کانیشی گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یانه بۆ ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
گه‌شه دارا جه‌لال ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ژنان و ئافره‌تان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق: مه‌خابن ته‌گه‌ره هه‌بوون و له ساڵی دوو هه‌زار و یازده‌شدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن وه‌ک گرفت له به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی ڕه‌وشی ژناندا.
ڕۆژنامه‌وان شۆخان مه‌حمود: پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق ، له هه‌وڵدا بێت تا سنورێک بۆ خراپ به‌کارهێنانی مزگه‌وته‌کان دابنێت.
خانم ڕه‌حیم له‌تیف ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئاسوده: ئه‌و هه‌ڵوێستانه هی هه‌موو زانایانی ئاینی نییه له هه‌رێمه‌که‌دا، وه ئه‌مه به‌و مانیه نییه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گیرێت.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د میره ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین: ئه‌وه‌ی که ڕووده‌دات هه‌ر ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندی به مه‌لای مزگه‌وته‌کان یان به کولتوری کوردیه‌وه هه‌بێت ، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به کولتوری سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردیشه‌وه هه‌یه.
چاره‌سه‌ری ئه‌و ڕه‌وشه له لای کێیه؟؟
لای ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسایه ، یان هاوهه‌ڵوێستی و هاوبه‌رنامه‌یی ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تانه ، یان هێشتاش پێویسته هانا به‌ره‌و ده‌روازه‌ی حیزبه‌کان ببرێت بۆ چاره‌سه‌رکردن؟؟
جا هه‌ر کامیان بێت گرنگ نییه ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه گرنگه که که‌س نه‌توانێت به ناوی ئاینه‌وه ڕێگر بێت له به‌ره‌وپێشچونی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:22 خوله‌که.