له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ، ڤیستیڤاڵێکی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی شاعیری گه‌وره و ناوداری کورد (( بابه تاهیری هه‌مه‌دانی )) سازکرا، له شاری سلێمانی کو‌ردستانی عێراق.
ئه‌م ڤیستیڤاڵه ، هه‌زار ساڵ پاش مردنی ( بابه تاهیری هه‌مه‌دانی) کراوه و سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ، که ڕێکخراوێکی فه‌رهه‌نگیه ، ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو.
بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌ڕێز سیروان جه‌لال ، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ، گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 10:40 خوله‌که.