هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌درێن له لایه‌ن هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانه‌وه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه "لێدوانی نابه‌رپرسانه بڵاوکراونه‌ته‌وه که زیان به پایه و گه‌وره‌یی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. به ئه‌فسوسێکی زۆره‌وه ئه‌م ڕه‌وشه هه‌ستیاره پێویستی به یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی و ده‌رخستنی ڕووی عێراقی نوێ هه‌یه که ئه‌بێت گیانی لێکتێگه‌یشتن و شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی له نێوان ته‌واوی پێکهاته‌کان پێوه دیاربێت".
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت وه‌ک هاوپه‌یمانی کوردستانی قسه‌کانی یاسین مه‌جید به هه‌ڵوێستی تاکه که‌سی سه‌یر ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌بێت هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کانیش لێپرسینه‌وه‌ی خۆی بکات.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت له‌و بڕاویه‌دا نییه ئه‌و جۆره لێداوانانه‌ی وه‌ک یاسین مه‌جید یان ئه‌ندامانی تری ده‌وڵه‌تی یاسا کار ناکته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و شیعه‌کان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی یاسین مه‌جید کردبوونی، عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و جۆره لێدوانانه له‌به‌ر چاوی جوانی کورد نییه به‌ڵکو مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه تا ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزتر به‌رن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:57 خوله‌که.