جارێکی تریش دامه‌زراوه‌ی به‌درخان به پریاسکه‌ی فه‌رهه‌نگیی خۆیه‌وه ڕوو له پایته‌ختێکی تری وڵاتانی جیهان ده‌کات و ڤێستڤاڵی فه‌رهه‌نگی خۆی له‌مساڵدا له تبلیسی پایته‌ختی گورجستان کرد.
به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری ڕۆژنامه‌وان به‌سۆز تۆفیق عه‌بدول ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌م ڤێستڤاڵه‌ی ئه‌مساڵی ده‌زگای به‌درخان.
ڕۆژنامه‌وان به‌سۆز ده‌ڵێت بڕیار دراوه ڤێستڤالی ساڵی داهاتووی به‌درخان له ئۆکرانیا بکرێت.
له‌م به‌رنامه‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا به‌سۆز تۆفیق عه‌بدول ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له نۆیه‌م ڤێستڤاڵی به‌درخاندا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر کولتور و پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی13:50 خوله‌که.