ڕاسپێرداراوان بۆ پۆسته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستاندا کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری یه‌کگرتوو له کابینه‌ی نوێ‌دا.
دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ، ده‌مڕاستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له پڕۆژه‌ی چاکسازیه‌که‌یاندا په‌نجه‌یان خستۆته سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌م و کوڕیه که‌ڵه‌که بووانه‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بوون که پێویستیان به چاکسازیه، جا ئایا له ڕێی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپزسیۆنه‌وه بێت یان له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌کی به‌رفراوانی چاکسازی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
دکتۆر بابه‌کر ده‌شڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ته‌نها باس له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ کراوه و باس له ڕووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان نه‌کراوه که باره‌گاکانی یه‌کگرتوو و ژماره‌یه‌ک له بنکه‌کانی مه‌ساج کردن و بازاڕه‌کانی مه‌یفرۆشتنی تیادا سوتێنران.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:41 خوله‌که.