سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ستراتیژیه‌تێکی نوێی ڕاگه‌یاند( هێڵه سه‌ره‌کیه‌کانی ستراتیژیه‌تی چاکسازی له هه‌رێمی کوردستان) بۆ په‌یڕه‌و کردنی ڕیفۆرم و به‌گژدا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌که‌دا.
دکتۆر سه‌ردار قادر ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له هه‌موو وڵاتێک‌دا به‌رپرسێتی یه‌که‌می گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆی به‌رپرسان و ئه‌وانه‌دایه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته و گه‌شبینیه‌که‌ش له‌وه‌دایه که ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌رێمه‌که به ده‌سه‌ڵات و به ئۆپزسیۆنیشه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که ڕه‌وشێکی دروست نییه.
دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ندێک شت هه‌ن ده‌بێت لای ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش تێکه‌ڵاو نه‌بن چونکه ئۆپزسیۆن ئه‌رکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی ئۆپزسیۆن ده‌یڵێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رده‌وام به‌قسه‌ی بکات و ده‌شبێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌وه تێبگات مه‌رج نییه هه‌رشتێک ده‌یکات ڕاست بێت.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ردار قادر ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:44 خوله‌که.