سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه جارێکی تریش هه‌ڕه‌شه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا دۆسێکانی ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسانه ده‌باته ناو کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له به‌غدا بکرێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانییه دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بتوانێت ئه‌و کاره بکات ، چونکه له به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌دا شوێنێک بۆ باسکردنی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق دانه‌نراوه، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێت عێراق کێشه‌ی زۆره.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا عێراق به‌هۆی ئه‌م کێشانهیهوه ده‌توانێت خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بپارێزێت، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی عێراقی به یه‌کپارچه‌یی هێشتۆته‌وه ده‌ستوری وڵاته‌که‌یه و وابه‌سته بوونه به‌و ده‌ستوره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:41 خوله‌که.