سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتی کردنی کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا، ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له پێش هه‌موو شتێکدا پشت به ده‌ستوری عێراق ده‌به‌ستێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هاتوونه‌ته پێش.
دکتۆر ئومێد سه‌باح ده‌شڵێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێی باشه کۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراق بکرێت تا کێشه‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن چاره‌سه‌ربکرێن به شێوه‌یه‌ک که متمانه بۆ جێبه‌جێکردنی میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌رکردن هه‌بێت، نه‌ک وه‌ک کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتر که وه‌ک ده‌ڵێت بڕیاری باش و گونجاوی تیادا دراون به‌ڵام به‌جێنه‌گه‌یه‌ندراون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌ن ، هیچ بژاره‌یه‌کی تر له‌به‌رده‌ستدا نییه بێجگه له گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ ده‌ستوری عێراق.
یاسین مه‌جید ئه‌ندامی باڵا له ده‌وڵه‌تی یاسا پێشتر هه‌ندێک ڕاگه‌یاندنی دابوو بۆ که‌ناڵه‌کانی میدیا سه‌باره‌ت به دۆسێکه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق و کورده‌کانی به داڵده‌دانی بکوژان و تاوانباران گوناهبارکرد و هه‌ندێک رگه‌یاندنی وروژێنه‌رانه‌ی تریش.
دکتۆر ئومێد سه‌باح ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ڕای تایبه‌تی خۆی بن نه‌ک ڕای فه‌رمی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراقی و ئه‌گه‌ریش ڕای تایبه‌تی خۆی بن ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه و پێشێلکاریش له هیچ که‌سێک قه‌بوڵ ناکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:35 خوله‌که.