کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له به‌غدا ده‌کرێت و سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌دا ناکات، به‌ڵام یاداشتێک به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ناکۆکیه‌کانی ناو عێراق و به گشتیش له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌خاته به‌رده‌ست به‌شداربووانی کۆبونه‌وه‌که‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نزیکه‌ی 70 که‌سایه‌تی عێراقی به‌شدار ده‌بن.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له‌و بڕوایه‌دایه ناردنی ئه‌و په‌یامه له لایه‌ن دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاویه‌وه بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه ده‌ربڕینی ناڕازیبوونی هێزه سیاسیه‌کانی عێراقه سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، که وه‌ک ده‌ڵێت به‌شێکی زۆر له ئه‌لعێراقیه و به‌شێک له کوردیش له‌و بڕوایه‌دان لوتکه‌ی عه‌ره‌بی خزمه‌ت به یه‌ک ئاڕاسته ده‌کات له عێراقدا
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به دووری نازانێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق وڵاتانی عه‌ره‌بی دابه‌ش بن به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌دا و هه‌ر لایه‌کیان به‌پێی ڕوانینی خۆی له‌سه‌ر عێراق که هه‌ندێکیان له‌وانه‌یه ڕووداوه‌کانی ناو وڵاته‌که نه‌ک هه‌ر به کێسه‌ی خۆیانی نه‌زانن به‌ڵکو گرنگیش نه‌بێت به‌لایانه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:27 خوله‌که.