هه‌نگاو له ئارادان بۆ یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا و سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نێکی یه‌کگرتوی له‌شکریی ده‌ستیپێکرد که ئه‌رکه‌که‌ی یه‌کخستنی هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپزسیۆنه له ناو سوریادا.
دکتۆر ئێدمۆند غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی ئه‌مریکی ده‌ڵێت جیاوازی گه‌وره هه‌ن له ناو ئۆپزسیۆنی سوریادا ، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی بۆ نمونه ناکۆکی له ڕیزه‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیشدا هه‌ن ، وه‌ک ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا ڕویاندا.
دکتۆر غه‌ریب ده‌شڵێت هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه یان دابه‌شبوونی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا زۆرن له‌وانه وه‌ک باس ده‌کرێت لایه‌نێک کۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی کردووه ، یان بوونی ڕه‌فتاری نا دیموکراسیانه.
دکتۆر ئێدمۆند غه‌ریب ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا ده‌درێن به‌شی خۆی ته‌گه‌ره له به‌رده‌میاندان، وه‌ک ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی هاتونه‌ته ئاراوه که لایه‌نی توندڕه‌و هه‌ن هه‌روادێ و ڕۆڵیان له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریادا زۆر ده‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئێدمۆند غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی ئه‌مریکی ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:48 خوله‌که.