یاسادانه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای ڕؤڵێکی گه‌وره‌تر و چالاکانه‌تری ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆریه‌ت له سوریادا و یه‌کێک له‌و ڕێگه‌یانه‌ی ئاماژه‌یان پێکردووه دابینکردنی چه‌که بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی دژ به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
سیناتۆری کۆماری جۆن مه‌ککه‌ین ده‌ڵێت نابێت ئه‌مریکا هه‌روا دووره‌په‌رێز بوه‌ستێت له ده‌مێکدا هه‌زاران خه‌ڵکی سیڤیڵی له سوریا کوژراون و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات دابینکردنی چه‌ک بۆ شوێنێکی دوور له ئه‌مریکاوه شتێکه پێشتر ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتووانه کردویه‌تی وه‌ک ئه‌و چه‌کانه‌ی له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ هێزی به‌رگری ئه‌فغانیه‌کان دابینده‌کران له ده‌می شه‌ڕیاندا له‌گه‌ڵ ڕوسیا.
جۆن مه‌ککه‌ین له‌گه‌ڵ پێنج سیناتۆری تردا به‌رنوسێکیان ئاماده‌کردووه و تیایدا ئیدانه‌ی خوێن ڕشتنه‌کان ده‌که‌ن له سوریادا .
سیناتۆری سه‌ربه‌خۆ جۆ لیبرمان که هاوهه‌ڵوێستی سیناتۆر مه‌ککه‌ینه ده‌ڵێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌راوردکاری قه‌باره‌ی چه‌ک و خواسته‌کانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بۆ به‌کارهێنانیان دژی گه‌لی سوریا ، ئه‌وا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به هۆکاری سروشتی نامێنێت نه‌ک ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات لابدرێت.
کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێن ڕۆژه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که‌می ماوه و ده‌بێت له ده‌سه‌ڵات لابچێت ، به‌ڵام ده‌شڵێن ڕووخانی ئه‌سه‌د مسۆگه‌ر نییه و زۆریش قورسه پێشبینی ڕووداوه‌کانی پاش نه‌مانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بکرێت له سوریادا.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی مایکڵ بۆومان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له کۆنگرێسی ئه‌مریکا، ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی4:36 خوله‌که.