هه‌روادێ و قورس بوونی زیاتری شه‌ڕه‌کان له ناو سوریادا له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه ئاسایشیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری خۆپیشاندانه‌کان وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ئاماژه‌ن به‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌بدولڕه‌حیم خه‌لیفه ، ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی له دیمه‌شق ڕوویدا درێژه‌پێدانی ڕووداوه‌کانی شاره‌کانی تری سوریایه و شه‌ڕکردن له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختدا نزیک له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی سوریا خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه به ئاستی سه‌ختی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ڕژێمی سوریا گرتویه‌تیه به‌ر دژ به گه‌لی سوریا.
وه‌ک به‌ڕێز خه‌لیفه ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕژێمی سوریا ناکۆکیه‌کانی ناو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حیم خه‌لیفه ، ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی سوریا، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:54 خوله‌که.