شاندێکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی عێراقی کردووه و له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا له به‌غدا کۆبۆته‌وه.
هێشتاش له عێراق باس له کۆنگره نیشتیمانیه‌که ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵاته‌که هاوکاتی ئه‌و داوایانه‌ی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی هاتونه‌ته ئاراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که جیاوازی ڕوانین هه‌بوو به‌ڵام کۆمیته‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و به‌رنوسی یاسایه‌ی په‌سه‌ند کرد که سه‌رۆکی عێراق پێشنیازی کردبوو.
وه‌ها بڕیاره نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ دۆسێی سوریا ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه سه‌ردانی عێراق بکات له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئێران.
په‌نجاوحه‌وته‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی 6ی مانگی یازده ده‌کرێت که تیایدا ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکایی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکیش هه‌ڵده‌بژێرن.
هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی شاندی عێراقی بۆ ڕوسیا و کۆماری چیک، سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه که عێراق ڕێکه‌وتنی کڕینی چه‌کی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکردووه.
له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌رنوسی یاساکانی ژێرخانی ئابوری و لێبوردنی گشتیش دواده‌خرێت.
داوا ده‌کرێت به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه‌که‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عیراق بگه‌ڕێندرێته‌وه هۆڵی په‌رله‌مان بۆ پێداچونه‌وه و ڕیفۆرمکردن.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ مۆسکۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕێکه‌وتنێکی له‌شکریی مۆرکردووه بۆ کڕینی چه‌ک له ڕوسیا.
به‌رنوسی یاسای پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌کان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ ده‌کرێت و که‌مپینێکیش داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌کات ده‌نگ بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنوسه نه‌ده‌ن.
سوریا و تورکیا به‌رده‌وامن له بۆردومانکردنی یه‌کدی و زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان قه‌یرانی سوریا له په‌ره‌سه‌ندنێکی ترسناکدایه.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باس له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق تۆپ و تانک و که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌لی تری له‌شکریی ناردووه بۆ هێزی دیجله له نزیک شاری که‌رکوکه‌وه.
هه‌روادێ و کاریگه‌ریی سزا ئابوریه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌که‌وێت.
هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای پێکهێنانی حکومه‌تێک ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی عێراق.
ده ڕۆژ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێرادا تێپه‌ڕ ده‌بێت له پارێزگای سلێمانی و هێشتاش نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵ بکرێت.
هه‌ر ده‌سبه‌جێ پاش ئه‌و هێرشه خومپارهییه خوێناویه‌ی سوریا کردیه سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر سنوری له ناو تورکیادا ، ئانکه‌ره وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی خۆی دایه‌وه و نیگه‌رانیه‌کی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی هێنا به‌دوای خۆیدا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له تورکیا چوارهه‌مین کۆنفرانسی گشتی خۆی سازدا به به‌شداری نزیکه‌ی سه‌د که‌سایه‌تی بیانی و به‌شداری هه‌زاران ئه‌ندامی پارتیه‌که.
له ده‌مێکدا عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی ئاڵۆزی سیاسی بۆته‌وه، وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هێنده قوڵه ئایندهی ئه‌م وڵاته فره نه‌ژاد و فره ئاین و ئاینزاییهی خستۆته ناو نادیاریه‌کی ئاڵۆزه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز شـاری قامیشلوی هه‌ژاند و هه‌واڵی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیه‌کان و زیانێکی زۆری ماڵیشی هه‌بووه.
هه‌ر له ڕووخاندنی ڕژیمه‌که‌ی پێشوی عێراقه‌وه بیگره تا ئێستا، هه‌میشه دۆسێی ناوچه دابڕێندراوه‌کان و به تایبه‌تیش دۆسێی پارێزگای که‌رکوک جێی مشت و مڕێکی زۆربووه.
زیاتر نیشـان بده