له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که جیاوازی ڕوانین هه‌بوو به‌ڵام کۆمیته‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و به‌رنوسی یاسایه‌ی په‌سه‌ند کرد که سه‌رۆکی عێراق پێشنیازی کردبوو.
جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رنوسی یاسایه‌کی خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شؤڕش له ڕژێمی پێشودا دابوونی و بووبوونه مایه‌ی گۆڕانکاری له دێمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی له عێراقی ئه‌مڕۆدا به ناوچه جێناکۆکه‌کان یان دابڕوه‌کان ناودێر ده‌کرێن و پویسته یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌پێی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق بێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ن هه‌ر له ئێستاوه دژایه‌تی ئه‌و به‌رنوسی یاسایه ده‌که‌ن، بۆیه پێویست به هه‌بوونی گونجاندنی سیاسی ده‌کات یان (ته‌وافوق) له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت ئاسایی کردنه‌وه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان هه‌ر ئه‌وه نییه عه‌ره‌بی هاورده بگه‌ڕێندرێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵکو گۆڕینی سنوره‌کانی پارێزگاکانی ناوچه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌کانیش به‌شێکه له‌و ئاساییکردنه‌وه‌یه.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌دایه: