هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی شاندی عێراقی بۆ ڕوسیا و کۆماری چیک، سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه که عێراق ڕێکه‌وتنی کڕینی چه‌کی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکردووه.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان گوتوویانه ئه‌و شانده‌ی عێراق که به سه‌رۆکایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بووه بایی زیاتر له 4 ملیار دۆلار چه‌کی له ڕوسیا کڕیوه و هه‌روه‌هاش ڕێکه‌وتنی کڕینی فڕۆکه‌ی جۆری مه‌شق و ڕاهێنان و جۆری تری له‌گه‌ڵ کۆماری چیکدا مۆرکردووه.
وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت سه‌ردانی شاندی عێراقی بۆ ڕوسیا به پله‌ی یه‌که‌م سیاسی بوو و به‌شێکیشی تایبه‌ت بوو به‌و داوایه‌ی مۆسکۆ له حکومه‌تی عێراقی ده‌کات تا ڕێگه بدرێت کۆمپانیای گازپرۆم له ناوه‌ڕاست یان له باشوری عیراق کار له بواری نه‌وتدا بکات، که ئێستا کاره‌کانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگرتووه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت.
دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت له ڕوسیا و له کۆماری چیک گفت وگۆ له‌سه‌ر کڕینی چه‌ک کراوه و هه‌ردوو وڵاتیش ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ فرۆشتنی چه‌ک به عێراق به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و پره‌نسیپه‌یه که ڕوسیا و چیک کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن له ده‌مێکدا وڵاتێک تازه له شه‌ڕ هاتۆته ده‌رێ و باجه‌که‌ی داوه و وێرانبووه و به هاوکاری وڵاتانی تر ڕزگار بووه، جارێکی تر ڕوسیا و چیک وه‌ک دوو وڵات هه‌وڵده‌ده‌ن عه‌ماری ته‌قه‌مه‌نی بۆ بکه‌نه‌وه و هه‌لیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ی پێبفرۆشنه‌وه".
به‌ڵێن ساڵح وتوویژی له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: