ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز شـاری قامیشلوی هه‌ژاند و هه‌واڵی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیه‌کان و زیانێکی زۆری ماڵیشی هه‌بووه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی سیڤیل کراوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی چه‌ند که‌سێـکی دیکه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که هێزێـکی ئاسایشی سیاسی کردووه‌ته نیشـانه و له ناوچه‌یه‌کدا بووه که چه‌ند بنکه‌یه‌کی ئاسایشی حکومه‌تی لێـیه.
زه‌رده‌شت موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ده‌مڕاستی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ده‌ڵێت ئه‌و جۆره هێرشه بۆمبیه له توانای لایه‌نه چه‌کداره‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریادا نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت به دوری نازانێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه کاری هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریا بێت به‌مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و گێره‌شێوێنی و هه‌روه‌هاش وه‌رچه‌رخانی سه‌رجه‌کان له‌سه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: