خولی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی له ساڵی 2009دا په‌سه‌ندکرد ، پاش مۆرکردنیشی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌که‌وه ده‌بوایه بخرایه‌ته ڕاپرسییه‌کی گشتیه‌وه. ئه‌وکات ڕای جۆراوجۆر له‌سه‌ر سازدانی ئه‌و ڕاگشتیه هه‌بوون .
ئێستا پاش نزیکه‌ی 3 ساڵ له په‌سه‌ندکردنی یه‌که‌می له‌ناو په‌رله‌ماندا، داوا زۆرن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره و جارێکی تر بخرێته‌وه ژێر پێداچوونه‌وه و ڕیفۆرمی سه‌ره‌کی تیادا بکرێت.
هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستور یه‌کێکه له‌و دۆسێیانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه و پێویسته کۆ ده‌نگیه‌کی نیشتیمانیانه‌ی له‌سه‌ر بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی به زۆرینه له په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له ساڵی 2009 دا کاتێک ئه‌و به‌رنوسی ده‌ستوره په‌سه‌ند کرا ئۆپزسیۆن بوونی له هه‌رێمه‌که‌دا نه‌بوو، به‌ڵام له‌پاش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی پێشووه‌وه، ئێستا له‌بری لایه‌نێکی ئۆپزسیۆن چه‌ند لایه‌نێک هه‌ن.
ده‌شێت زۆرێک له ئه‌ندامانی خولی پێشوی په‌رله‌مان ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌و به‌رنوسی ده‌ستوره دابێت، به‌ڵام ئێستا که‌م نین ئه‌وانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی باسی سه‌ره‌کی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا وه‌ک یه‌کێک له هۆکاره‌کان پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌یه، وه‌لێ هێنده باس له‌وه نه‌کراوه ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره چ جۆره یه‌کسانی و ئازادی و دیموکراسیه‌ک جێگیر ده‌کات له هه‌رێمه‌که‌دا و ئایا ئه‌م ده‌ستوره له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ده‌بێت و پره‌نسیپه‌کانی سیکیولاریزم ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیه‌وه؟
یه‌کێک له پرسیاره گرنگه‌کانی تر که ده‌بێت بکرێت ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌رپرسن له‌م ده‌ستوره تا به گونجاندنێکی سیاسیانه یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌وافوقی نێوان ئه‌و لایه‌نانه، ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره په‌سه‌ندبکرێت؟
عابد خالد، پسپۆڕ له بواری ده‌ستوردا له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت به‌ڵێ پێویست ده‌کات ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ چاکسازی تیادا کردن به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی نوێی هه‌رێمه‌که.
له خولی پێشوی په‌رله‌ماندا نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و لایه‌نه‌کانی تریش که به‌شدار بوون له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌نگیان به ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه دا، ئه‌ی ئێستا چی گۆڕا؟
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی تر له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره ده‌کرێت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌ک گریمانه‌یه‌ک ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌رله‌مان چ جۆره متمانه‌یه‌ک هه‌یه که ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی پێویستن تیایدا بکرێن؟
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له هه‌ل و مه‌رجی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئاسان نییه، وه ده‌شڵێت به‌رامبه‌ر به پرسی ده‌ستور زۆر گه‌شبین نییه.
له کاتێکدا باس له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که ده‌کرێت باس و خواس له‌سه‌ر دۆسێ گرنگه‌کانی تری په‌یوه‌ستن به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه ناکرێن، وه‌ک مافه سیڤیڵیه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کان و مافه‌کانی هاووڵاتیان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا. دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک پێمان ده‌ڵێت بۆچی؟
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌موو شتێک به سیاسی کراوه و سه‌یره‌که له‌وه‌دا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسی ده‌ستوره ڕه‌هه‌نده یاساییه‌کانی خۆی بپارێزیت و نه‌چێته خانه‌ی به سیاسی کردنه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستاندهرد ده‌ڵێت مه‌خابن ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر چی هه‌بووه تا له‌سه‌ر ده‌ستور هه‌بێت؟
له‌پاش ڕووداوه‌کانی 17 ی شوباتی ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که جه‌ختیان ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه‌که‌ی ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ هۆڵی په‌رله‌مان و ڕه‌هه‌ندێکی نیشتیمانیانه‌ی پێبدرێت و خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بکرێت.
ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵێت خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمه‌که‌دا هوشیارن و ده‌زانن چ جۆره ده‌ستورێکیان ده‌وێت.
ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی ده‌شڵێت پێشبینی کردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا ده‌ستورێکی له‌و شێوه‌یه له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بکرێت یان نا، کارێکی سانا نییه.
به‌لای عابد خالید، پسپۆڕ له بواری ده‌ستوردا پێویست به‌و مشت و مڕه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان ناکات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان.
زۆرێک له چاودێران و به‌شداربووانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی پانۆراماش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌به‌رده‌م ئهزمونێکدایه بۆ به شارستانی بوون له‌ڕێی پرۆسه‌ی ده‌ستوره‌وه، و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ن ئایا ده‌ستور ده‌کرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی یان ئه‌وتا به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا وه‌لاوه ده‌نرێن؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: