ده ڕۆژ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێرادا تێپه‌ڕ ده‌بێت له پارێزگای سلێمانی و هێشتاش نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵ بکرێت.
دکتۆر ڕزگار عه‌لی، سه‌رۆکی به‌شی خۆپاراستن له دامه‌زراوی ته‌ندروستی شاری سلێمانی ده‌ڵێت تا ئێستا بێجگه له‌و دوو که‌سه‌ی له ڕۆژانی به‌رایی نه‌خۆشیه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا و تا ئه‌مڕۆش شه‌ممه که‌س نه‌مردووه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه‌یه به ئاڕاسته‌ی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونه‌وه و کاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌دا.
سه‌باره‌ت به ئاو و ئاوه‌ڕۆکان و چونه‌وه‌یان بۆسه‌ر ده‌ریاچه‌ی دوکان، دکتۆر ڕزگار ده‌ڵێت وا بۆ زیاتر له 50 ساڵ ده‌چێت به‌نداوی دوکان هه‌یه و خاوێن نه‌کراوه‌ته‌وه، بۆیه ڕه‌نگه ئێستا قه‌وزه‌یه‌کی زۆر له بنه‌که‌یدا هه‌بێت که ژینگه‌یه‌کی باشه بۆ گه‌شه‌کردنی به‌کتریا.
ئه‌مه دووه‌م جاره له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا نه‌خۆشی کۆلێرا له سلێمانی بڵاوببێته‌وه. پێشتر له ساڵی 2007 دا به‌لانی که‌م 9 که‌س به‌هۆی توشبوون به کۆلێراوه مردن.
له‌م وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕزگار باسیش له ڕێنوماییه ته‌ندروستیه‌کان ده‌کات بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی کۆلێرا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: