هه‌روادێ و کاریگه‌ریی سزا ئابوریه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌که‌وێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا نرخی ڕیاڵی ئێرانی له‌به‌رامبه‌ر به‌های دۆلار و دراوه‌کانی تری جیهاندا به ڕێژه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێ دابه‌زی و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵک له بازاڕی گشتی تاران‌دا و خۆپیشاندان کردن و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پۆلیسدا.
دکتۆر عه‌لی ڕه‌زا نوری زاده پسپۆڕی کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت هه‌ر ته‌نها گه‌مارۆ ئابوریه‌کان نیین که بونه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخی دراوی ئێرانی و گرانبوونی خوارده‌مه‌نی و که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌ل له ئێران‌دا.
دکتۆر نوری زاده ده‌ڵێت له‌پێش هه‌موو شتێکدا گه‌لی ئێران متمانه‌یان نه‌ماوه به دراوی نیشتیمانی ئێرانی ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕوایان به حکومه‌تی ئێرانی نه‌ماوه و ئه‌م نه‌مانی باوه‌ڕیه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری نییه له وڵاته‌که‌دا و ئه‌و بڕیارانه‌ی حکومه‌تی ئێرانی داونی ڕووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچ دانه‌وه هاتوون چونکه سه‌رله‌به‌ریان بڕیاری هه‌ڵه بوون.
دکتۆر عه‌لی ڕیزا نوری زاده ده‌شڵێت ناکۆکیه‌کانی ناو ڕژێمی ئێرانیش هۆکارێکی تری قه‌یرانی ئابوری وڵاته‌که‌یه.
ده‌ڵێت جیاوازیه‌کانی نێوان مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران و ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ، شه‌ڕی گه‌وره‌ی نێوان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌رۆکی مه‌جلیسی شورای ئێران و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی دان نانێن به سه‌رۆکی ئێران‌دا و هه‌روه‌هاش ئه‌و توڕه‌ییه‌ی به‌رامبه‌ر ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی هه‌یانه بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ده‌کات.
دکتۆر نوری زاده ده‌شڵێت هه‌ربۆیه ئێران ئێستا له تێکشکاندایه و شکستی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت هیچ یه‌کێک له کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات و ته‌نها شتێک له ئێران‌دا جه‌ختی لێده‌کرێته‌وه به‌رده‌وامیدانه به پیتاندنی یۆرانیۆم و ته‌واوی ئه‌و دۆسێیانه‌ی تایبه‌تن به خه‌ڵکی ئێران و ژیان و گوزه‌رانی گه‌لی ئێرانه‌وه فه‌رامۆش کراون.
چاودێران به دکتۆر نوری زاده‌شه‌وه نکوڵی ناکه‌ن له کاریگه‌ری سزا ئابوریه‌کان له‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام ده‌شڵێن ئه‌و سزایانه زیانی زیاتری له گه‌لی ئێران داوه وه‌ک له ڕژێمه‌که‌ی.
تاران هه‌میشه لۆمه‌ی ته‌واوی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت ناوخۆیی وڵاته‌که‌ی له ئه‌ستۆی ڕۆژئاوا به گشتی و به تایبه‌تیش له ئه‌ستۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ناوه و هه‌میشه‌ش له هه‌وڵدا بووه تا ڕای گشتی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا به‌رێت.
دکتۆر عه‌لی ڕه‌زا نوری زاده ده‌ڵێت ده‌شێت له سه‌ره‌تادا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووبێت به‌ڵام ئێستا وانیه.
ده‌ڵێت ده‌شێت 4 بۆ 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌کانی حکومه‌تی ئێران‌دا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی ئێران له‌و بڕوایه‌دا بوون که به‌شێک له نه‌هامه‌تیه‌کانیان به‌هۆی سزاکانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی گه‌لی ئێران ده‌زانن سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌یه و حکومه‌ت به‌رپرسیاره له ناهه‌مواری ژیانی گه‌لی ئێرانی.
دکتۆر نوری زاده ده‌ڵێت به‌رده‌وام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش ڕێگه‌کانی ده‌ربازبوونی ئێرانیان نیشانداوه له‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی تیایدایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه ڕژێمی ئێران خۆیه‌تی نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به نیگه‌رانیه‌کانه‌وه هه‌یه له دۆسێی شه‌ڕیشدا هه‌یه ڕژێمی ئیرانی هه‌ر هه‌وڵ ده‌دات وه‌ها نیشانی بدات که ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن، به‌ڵام خه‌ڵکی ئێران گوێیان له سه‌رۆک ئۆباما بوو له کۆبونه‌وه ساڵانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ڕێی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی نیشانی تاران دا، به‌ڵام ئه‌وه ڕژێمی ئێرانه ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت شه‌ڕێک هه‌ڵایسێنی، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی لۆمه‌ی ڕۆژئاوا ناکه‌ن بۆ سزاکان و هه‌ر به‌ره‌نجامێکی تری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێران که وه‌ک ده‌ڵێت هیچ ئاکامێکی نابێت ته‌نها مه‌ینه‌تی نه‌بێت بۆسه‌ر گه‌لی ئێران.
له ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌ژێر دوو جۆری فشاردایه، فشاریکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه و فشارێکی تری ناوخۆییش به‌هۆی گرانی و بێ‌کاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و به‌هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌شه‌وه که ڕژێمی ئێران دژ به گه‌لی وڵاته‌که ده‌یکات. هه‌ربۆیه‌شه چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان به‌هارێکی ئێرانی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌ڕێوه‌یه. به‌ڵام پسپۆڕی کاروباری سیاسی ئێران دکتۆر عه‌لی ڕه‌زا نوری زاده ده‌ڵێت ئه‌و به‌هاره ئێرانیه له سێ ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ره‌وه له وڵاته‌که‌دا ده‌ستی پێ‌کرد و ڕژێمی ئێرانیش زۆر دڕندانه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا کرد.
ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له بازاڕی تاران‌دا بینرا کارادانه‌وه بووه به‌رامبه‌ر ڕێوشوێنه دیاریکراوه‌کانی ڕژێمی ئێران و له ئاکامیشدا ده‌بێته سه‌رهه‌ڵدانێکی ڕاسته‌قینه و ده‌شڵێت پێیوایه گه‌لی ئێرانی له خۆئاماده‌کردندایه بۆ ئه‌و ساته وه‌خته و هه‌موو سه‌یری ڕه‌وشی سوریا ده‌که‌ن و چاوه‌روانن بزانن چی ڕووده‌دات و ئه‌وجا بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن.
دکتۆر عه‌لی ڕیزا نوری زاده ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه گه‌لی ئێران له خۆئاماده‌کردندایه بۆ به‌هارێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕووده‌دات.