وه‌ها بڕیاره نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ دۆسێی سوریا ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه سه‌ردانی عێراق بکات له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه و کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوکاتی ئه‌م سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه وه‌ک گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له‌خزه‌ر براهیمی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا تاووتوێی دۆسێی سوریا ده‌کات.
مه‌حمود عه‌مۆ ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕوسیا و چین و کۆماری ئیسلامی ئێرانه و هه‌ر هه‌موشیان پشتیوانی له دیکتاتۆریه‌تی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌مۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت له لایه‌ن ڕوسیا و چینه‌وه هه‌بێت بۆ له‌خزه‌ر براهیمی ئه‌وا ده‌شیت بتوانێت له به‌شێکی ئه‌رکه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت، به‌ڵام ده‌شڵێت پێی وانییه بتوانێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا و حکومه‌تی وڵاته‌که پێکه‌وه کۆبکاته‌وه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به توندوتیژه‌کان.
پێشتر له‌خزه‌ر براهیمی داوای دانانی هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی کردووه له سوریادا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ کۆتایی پێهێنانی توندوتیژیه‌کانی سوریا که وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له ماوه‌ی نۆزده مانگی ڕابردوودا له ئاکامی شه‌ڕی نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریادا زیاتر له 30 هه‌زار که‌س کوژراون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: