یازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساڵی 2001 پارتی داد و گه‌شه پێدان (ئاکه‌په) که ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه وه‌ک لایه‌نێکی سیاسی له تورکیادا دامه‌زراوه و هه‌تا ئێستاش توانیویه‌تی بۆ 3 جاری له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کانی وڵاته‌که بباته‌وه و سێ جار له‌سه‌ر یه‌ک حکومه‌ت پێکبهێنێت.
دروشمی سه‌ره‌کی چوارهه‌م کۆنگره‌ی ئاکه‌په بریتی بوو له ( ساڵی 2023 ئامانجی گه‌ل و هێزه مه‌زنه‌که‌یه‌تی) ئه‌مه‌ش وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن بریتیه له دانانی نه‌خشه ڕێگایه‌کی نوێ له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه بۆ 11 ساڵی داهاتوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاکه‌په وه‌ک پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا توانیویه‌تی گه‌لێک ده‌ستکه‌وت بۆ گه‌لی تورکیا دابین بکات له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوویدا، به‌ڵام هێشتاش نه‌یتوانیوه کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکات و ڕه‌وشی تۆماره‌کانی مافی مرۆڤیش وه‌ک له ڕاپۆرته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ناوخۆییه‌کانیدا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت له بارێکی ئاوه‌هادا نییه تا ده‌رگای بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا بۆ تورکیا واڵا بکات.
ئێلنور چه‌ڤیک، ڕۆژنامه‌وانی تورک ده‌ڵێت ئاکه‌په له‌م کۆنفرانسه‌دا چاوی له‌وه‌یه خه‌ڵکی نوێ بێنێته ناو پارتیه‌که‌وه و سیاسه‌تی نوێ دابڕێژێت بۆ 11 ساڵی داهاتووی تورکیا که هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیادا.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا له تورکیا ده‌بینرێت دیموکراسیه‌تێکی سیڤیڵیه ، هه‌رچه‌نده زۆر شت ماوه بکرێت له‌وانه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، ئه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ردا که ده‌کرا بگوترێت ئه‌و دیموکراسیه‌ی هه‌بوو دیموکراسیه‌تێکی له‌شکریانه بوو، به‌ڵام ئێستا ئاکه‌په توانی کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌شکری بێنێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌لای حکومه‌تێکی سیڤیڵی کۆ بکاته‌وه و ده‌ست بکات به هه‌وڵه‌کانی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری تورکیا به شێوه‌یه‌ک مافه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی تورکیای تیادا پارێزراو بێت نه‌ک هه‌ر تورک وه‌ک له ده‌ستوری کۆندا هه‌یه.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک ده‌شڵێت هه‌ربۆیه‌شه ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ئاکه‌په کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی تورکیاوه.
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له ئێستادا سه‌یرێکی ڕا وه‌رگرتنه گشتیه‌کان بکرێن ده‌بینرێت ئاکه‌په نزیکه‌ی له سه‌دا 52ی ده‌نگه‌کانی بۆخۆی بردووه و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ساڵی داهاتووش له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌کاندا به‌ده‌رده‌که‌وێت ئایا وایه یان نا کاتێک خه‌ڵک ڕۆژی 27 مانگی ده‌ی 2013 ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان. ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه نوێیه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێکی ده‌هێنێت که وه‌ک به‌ڕێز چه‌ڤیک ده‌ڵێت پێده‌چێت زۆربه‌یان ئه‌ندامانی پێشوی پارتیه‌که‌ی ئه‌ربه‌کان بن واته پارتی فه‌زیڵه‌ت که ئێستا ئه‌ندامی ئاکه‌په‌ن و ئه‌مانه ده‌بنه وزه و بزوێنه‌ری ئاکه‌په و هه‌ر ئه‌مانیش ده‌بنه مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر له ئاینده‌ی دوور و نزیکدا بۆ ئاکه‌په و زیاد کردنی سه‌نگی ئاکه‌په له‌ناو ڕای گشتیدا.
له‌م کۆنفرانسه‌ی ئاکه‌په‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو وێنه‌ی که‌مال ئه‌تاتورک، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سیکیولاری تورکیا دانه‌نرابوو له ده‌مێکدا کۆمه‌ڵگای تورک له تورکیادا به سه‌رسامی و شکۆیه‌کی گه‌وره‌وه ده‌ڕواننه که‌سایه‌تی ئه‌تاتورک. له ده‌مێکدا له کۆنفرانسه هاوشێوه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی تورکیادا هه‌م وێنه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌تاتورک و هه‌میش وێنه‌ی گه‌وره‌ی سه‌رۆکی ئه‌و لایه‌نه‌ی کۆنفرانسه‌که ده‌کات داده‌نرێن.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت ئاکه‌په ده‌خوازێت باره باوه‌که له تورکیادا بگۆڕێت و له‌م کۆنفرانسه‌دا نه وێنه‌ی ئه‌ردۆغان و نه وێنه‌ی ئه‌تاتورک و ته‌نانه‌ت ئاڵای تورکیاش دانه‌نرابوون. به‌ڵام له وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی ئاکه‌په ئاماژه‌ی به ده‌ستکه‌وته گه‌وره و مه‌زنه‌کانی 4 ڕێبه‌ری پێشوو کرد و یه‌که‌میان که‌مال ئه‌تاتورک بوو و وه باسی له عه‌دنان مێنده‌رس کرد که له‌سێداره درا و سێهه‌م که‌سیش باسی له تورکوت ئۆزال کرد و چواره‌هه‌میش باسی له نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان کرد، بۆیه ناکرێت نه‌بینینی وێنه‌ی ئه‌تاتورک له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌و مانایه بێت که به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بیه‌وێت میراته‌که‌ی ئه‌تاتورک بگۆڕێت و ئه‌و گۆڕانه‌ش که له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌دیکرا ڕه‌هه‌ندێکی گرنگه.
سه‌رۆکی ئاکه‌په بۆ کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌مساڵی ڕێگه‌ی نه‌دابوو ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕووماڵی کۆنفرانسه‌که بکه‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌مێکدایه که باس له دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات له تورکیادا هاوکاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ده‌یدات.
ڕۆژنامه‌وان چه‌ڤیک ده‌ڵێت پێشتر سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا خۆی گوتوویه‌تی ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه ناخوینێته‌وه وه‌ک له دیمانه‌کانی پێشویدا باسی کردوون که ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه سوکایه‌تیان پێکردووه و ئه‌مه‌ش کۆنفرانسی پارتیه‌که‌یه‌تی خۆی سه‌رپشکه له‌وه‌ی کێ بانگهێشت ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر بڕیارێکی گونجاو نه‌بوو و به‌ڵکو ده‌بوایه ڕێی له هیچ گۆڤارێک و ڕۆژنامه‌یه‌ک نه‌گرتایه و ده‌بوایه ده‌رگا کراوه بووایه بۆ هه‌موویان تا کاری خۆیان بکردایه، به‌ڵام پێده‌چێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زۆر زۆر توڕه بێت له‌و ژماره گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه.
سه‌باره‌ت به کێسه‌ی کورد له تورکیادا و له وتاره‌که‌یدا سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا جارێکی تریش گوتیه‌وه له وڵاته‌که‌یدا کێشه‌یه‌ک نییه ناوی کێشه‌ی کورد بێت به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه کێشه‌ی تێرۆریزمه و جارێکی تریش گله‌یی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ( به‌ده‌په) و لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) کرد.
ڕۆژنامه‌وان ئێلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت بێ هیچ چه‌ند و چونێک کێشه‌ی کورد له تورکیادا دوو لایه‌نه ، یه‌کێکیان له‌شکری ده‌وڵه‌تی تورکیایه و ئه‌وی تریشیان په‌که‌که‌یه و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکرێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م دوو لایه‌نه له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن دابنیشن و وتووێژ بکه‌ن، ده‌نا گه‌ر ئه‌م کێشه درێژخایه‌نه هه‌ر به تێرۆریزم ناودێر بکرێت ئه‌وا یانی په‌که‌که‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی. ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نایه‌وێت ڕای گشتی تورکیا له‌خۆی بووروژێنێت چونکه به‌شێکی زۆر هه‌ن کۆنه‌پارێزن و ته‌واو دژی په‌که‌که‌ن و ئاکه‌په‌ش له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک هه‌ڵبژاردندایه.
له چواره‌م کۆنفرانسی ئاکه‌په‌دا (به‌ده‌په و جه‌هه‌په و مه‌هه‌په) ش که 3 لایه‌نی ئۆپزسیۆنن له تورکیادا به‌شدارییان نه‌کرد و به‌ده‌په که به گه‌وره ترین پارتی سیاسی ڕێگه پێدراوی کورده‌کان داده‌نرێت له تورکیادا ده‌ڵێت بانگهێشت نه‌کراوه و ئه‌گه‌ریش بانگهێشت کرابا هه‌ر نه‌ده‌چووه کۆنفرانسه‌که‌ی ئاکه‌په‌وه.