په‌نجاوحه‌وته‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی 6ی مانگی یازده ده‌کرێت که تیایدا ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکایی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکیش هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌ر وه‌ک له ده‌ستوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا دیار کراوه، هاوکاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ، هه‌ڵبژاردنێکی تریش به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ دیاریکردنی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سیناتی ئه‌مریکا، واته بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌ڕی ئه‌ندامێتیان له سینات‌دا کۆتایی پێدێت.
چاودێران له‌وبڕوایه‌دان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا دۆسێ ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر ڕۆڵ ده‌بینێت وه‌ک له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکا، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که تیایدا براک ئۆباما، سیناتۆری ئه‌وسا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌ر جۆن مه‌ککه‌ین سیناتۆری کۆماریه‌کاندا.
بۆب کار، ئه‌ندامی پێشوی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه و دیموکراته و ده‌ڵێت جیاوازی هه‌یه له نێوان هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا و له هه‌موشیان سه‌ره‌کی تر ئه‌وه بوو سه‌رۆک ئۆباما به دروشمی گۆڕانکاریه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه ده‌برد، له ده‌مێکدا زۆر سه‌خت بوو بۆ سیناتۆر مه‌ککه‌ین بتوانێت باس له ئایندهی ئه‌مریکا بکات پاش ئه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش بۆ 8 ساڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوو.
بۆب کار ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی داهاتوو سه‌باره‌ت به مێژووی چوار ساڵی ڕابردووی سه‌رۆک ئۆبامایه و ده‌ڵێت بێ له‌وه‌ش سه‌رۆک ئۆباما رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی قورسی له به‌رده‌مدایه به تایبه‌تیش له‌سه‌ر دۆسێی ئابوری که ڕه‌وشی ئابوری ئه‌مریکا خراپه و لێره‌دا براک ئۆباما وه‌ک کاندیدێک ڕوو له ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکایی ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان ده‌خوازێت هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته ئابوریانه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش بگرێته به‌ر.
بۆب کار ده‌ڵێت مه‌رجیش نییه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مساڵدا کار و گۆڕانکایهکانی سه‌رۆک ئۆباما کردوونی له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکاییه‌وه به هێند وه‌ربگیرێن .
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پێشووی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بڕیاری ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌یه بڕوایان به کام کاندید هه‌یه له ڕووی بیرکردنه‌وه‌یان و هه‌روه‌هاش له ڕووی تواناییان بۆ تێگه‌یشتن له ڕهوشهکانیان. بۆ نمونه ئه‌وانه‌ی پێیان وه‌هایه باری ئابوری له ڕه‌وشێکی باش‌دا نییه، یان گرفتێکیان هه‌یه و نه‌یانویستوه به‌و شێوه‌یه بێت ئه‌وا به‌شوێن که‌سێکدا ده‌گه‌ڕێن تا لۆمه‌ی بکه‌ن و لێپرسراوێتیهکانی له ئه‌ستۆ بنێن، له هه‌مان ده‌میشدا ده‌نگده‌ر هه‌ن بڕوایان وه‌هایه گۆڕانکاری کراوه و ڕه‌وشه‌کان له‌سه‌ر ئاستی دۆسێ ناوخۆییه‌کان به‌ره‌و باشتر چوون.
بۆب کار ده‌شڵێت وه‌ک گریمانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئۆباما بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژاردرایه‌وه ئه‌وا پێی وانییه براک ئۆباما بێجگه له جه‌خت کردنه‌وه له سیاسه‌ته‌کانی پێشووی شتێکی نوێتر بکات له‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا کردوویه‌تی.
به‌ڵام وه‌ک له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی پێ‌کرد ده‌شێت مت ڕۆمنی و پۆڵ ڕایان هه‌ندێک گۆڕانکاری بکه‌ن له ڕێبازی ناوخۆیی ئه‌مریکادا و ده‌ڵێت ده‌توانن ئاڕاسته گرنگه‌کان بگۆڕن بۆ نمونه وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، ده‌توانن بودجه‌ی له‌شکریی زیاد بکه‌ن، ده‌توانن زۆر شت بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ده‌شێت ئه‌و ڕێبازانه‌ی ڕۆمنی و ڕایان ده‌یگرنه به‌ر هه‌تا سێ چوار ساڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت له ژیانی ئه‌مریکاییه‌کاندا چونکه گۆڕانکاری له حکومه‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌ک حکومه‌تی ئه‌مریکادا هه‌روا له شه‌و و ڕۆژێکدا نابێت، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆمنی و ڕایان هه‌ڵبژێردران، ئه‌وا گۆڕانکاریه‌کان ناچنه ئه‌و خانه‌یه‌ی بگوترێت له مه‌ودایه‌کی نزیکدا ده‌بن.
بۆب کار ده‌ڵێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ش ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکاش ده‌گرێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌ڕی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی بێت.
ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رۆکه‌ی بۆ دووه‌م جار هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه ده‌ستی کراوه تره له کارکردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی، چونکه گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێت گۆڕانکاری زیاتر هه‌بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییدا به‌ڵام ئه‌وه نییه بگوترێت گۆڕانێکی بنچینه‌ییه، به‌ڵکو زیاتر به‌رزکردنه‌وه و زۆرکردنی ئاستی جه‌خت کردنه‌وه و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانه له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییدا.
بۆب کار ، دۆسێی به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران به نمونه ده‌هێنێته‌وه و
ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵبژێردرێته‌وه یان ئه‌گه‌ر مت ڕۆمنی هه‌ڵبژاردن بباته‌وه، پێویست به‌وه بکات خه‌ڵک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌ران بن له‌وه‌ی زوو به زوو هێرشێکی له‌شکری بۆسه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران ڕووده‌دات.
وه ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ردوو کاندید هه‌مان ڕوانینیان هه‌یه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکا وه‌ک له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ده‌یبینین، جیاوازیه‌که‌ش ته‌نها له‌وه‌دایه مت ڕۆمنی ده‌یه‌وێت خۆی به به‌هێزتر و توندتر نیشانی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکایی بدات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌وه‌ی کاندیدی کۆماریه‌کان تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکا باسی ده‌کات، هه‌مان ئه‌وانه‌ن که سه‌رۆک ئۆباما کاری له‌سه‌ر کردوون و جه‌ختیان لێده‌کاته‌وه.