ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باس له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق تۆپ و تانک و که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌لی تری له‌شکریی ناردووه بۆ هێزی دیجله له نزیک شاری که‌رکوکه‌وه.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی هێزی دیجله‌دا کراوه ، دڵنیایی داوه جوڵاندنی تۆپه‌کان و ئامێره له‌شکریه‌کانی تر ته‌نها بۆ مه‌شق و ڕاهێنان بووه و بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی تر نه‌بووه و ئێستاش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان.
به‌ڕێز جیهاد که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایشه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت به سه‌رکرده‌ی هێزی دیجله گوتراوه بۆ له‌مه‌ودوا پێویسته هه‌ر جموجۆڵێکی له‌شکری به ئاگاداری به‌رپرسه ئاسایشیه‌کانی که‌رکوک بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی عێراق حه‌سه‌ن جیهاد ده‌ڵێت له ئێستادا هه‌ن جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ی عێراق هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا وه‌ک ده‌گوترێت عێراق به‌رگه‌ی چه‌ند مانگێکی تر ناگرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: