له ده‌مێکدا عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی ئاڵۆزی سیاسی بۆته‌وه، وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هێنده قوڵه ئایندهی ئه‌م وڵاته فره نه‌ژاد و فره ئاین و ئاینزاییهی خستۆته ناو نادیاریه‌کی ئاڵۆزه‌وه.
پێشتر له سه‌روه‌ختی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانی وڵاته‌که‌دا زۆرێک له کۆمه‌ڵناسانی عێراقی باسیان له که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی وابه‌سته‌یی خه‌ڵکی عێراق ده‌کرد به‌رامبه‌ر به نیشتیمان و خاکێک به‌ناوی عێراقه‌وه.
که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م وابه‌سته‌ییه‌ی عێراقیه‌کان به خاکێکه‌وه که ناوی عێراقی نیشتیمان بوو له سه‌روه‌ختی سه‌دام حسێندا بووبووه دیارده‌یه‌ک و هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆر به‌ده‌گمه‌ن باسی لێوه ده‌کرا ئه‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی ڕژێمه‌که‌ی پێشوو بوو که دژ به پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق به‌کاریده‌هێنا له‌ڕێی دامه‌زراوه ئاسایشیهکانیهوه.
زۆرێک له مێژوو ناسان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن دامه‌زراندنی وڵاتێکی وه‌ک عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێکه‌وه ژیانی زۆره ملێیی و ناچاری پێکهاته‌کانی بووه، هه‌ر بۆیه‌شه جیاوازیه‌کی گه‌وره له ئاستی وابه‌سته‌یی به عێراقه‌وه وه‌ک نیشتیمانێک بۆ هه‌مووان له‌نێو پێکهاته‌ی کورد و عه‌ره‌ب و تورکومان و ئاشوری و کلدانی و که‌مایه‌تیه ئاینی و نه‌ژادیه‌کانی عێراقدا به‌دی ده‌کرێت.
ده‌شێت وه‌ک کۆمه‌ڵناسان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی عێراق و شه‌ڕه یه‌ک به‌دوا یه‌که‌کانی تر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌کارهێنانی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رکوتکردن دژ به وڵاتیانی عێراقی هۆکاری سه‌ره‌کی بن، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا وڵاتیان هه‌ستیان به بوونی خۆیان نه‌کردووه له ڕووی دابینکردنی مافه‌کانیانه‌وه وه‌ک وڵاتیه‌ک له نیشتیمانێکدا، تا وابه‌سته‌ییان هه‌بێت به نیشتیمانه‌که‌یانه‌وه.
دکتۆر شه‌مران یونس، سه‌رۆکی نێوه‌ندی بهیتولحکمه له به‌غدا ده‌ڵێت له ئێستادا و بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر گرنگه تویژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سروشتی وڵاتی عێراقی بکرێت.
ده‌ڵێت مرۆڤی عێراقی پێویستی به سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه هه‌یه و پێویستی به سه‌رله‌نوێ بونیات نانه‌وه‌ی که‌سێتیه لهدهستدراوهکهی هه‌یه چونکه مرۆڤی عێراقی به قه‌یرانی گه‌لێک زۆردا تێپه‌ڕیوه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌کانی فه‌رمانڕه‌واوه که سایکۆلۆژیه‌ت و که‌سێتی مرۆڤه‌کانی به‌ره‌و داڕمان و ڕووخاندن بردووه، هه‌ر بۆیه ده‌کرێت بگوترێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک وڵاتیانی عێراقی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناکه‌ن به‌رامبه‌ر وڵاته‌که‌یان و هه‌ست به گیانی وڵاتی بوونی خۆیان ناکه‌ن و ئه‌مانه‌ش هۆکاران که وایانکردووه وڵاتیانی عێراقی هه‌ستی متمانه کردن به ده‌وڵه‌ت و به کۆمه‌ڵگا و به ده‌وروبه‌ریشی به‌ره‌و نه‌مان بڕوات.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له‌پاش ساڵی 2003 و ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن ئه‌م ههستکردنانهی وڵاتی عێراقی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات یان نا به‌تایبه‌تی پاش ئاشنابوون وکرانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به شارستانی و به‌هاکانی ڕۆژئاوا؟
دکتۆر شه‌مران یونس ده‌ڵێت ناتوانرێت نکوڵی بکرێت له‌وه‌ی له‌پاش 2003 وه وڵاتی عێراقی به کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی نوێ‌دا تێپه‌ڕیوه له‌وانه به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ده‌نگدانی ئازاد و بڕیاردانی له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که.
سه‌رۆکی بهیتولحکمه ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌زمونانه شتێکی نوێی به وڵاتیی عێراقی به‌خشی، به‌و مانایه‌ی وه‌ک هه‌وڵێکه بۆ جاکردنه‌وه‌ی که‌سێتی وڵاتی عێراقی که ڕژێمی پێشوو وێرانی کردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینیت له پاش 2003 وه وڵاتیی عێراقی ژیانێکی ئازادانه و سه‌روه‌رانه ده‌ژی که هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کات له کۆمه‌ڵگادا و له چوارچێوه‌ی نیشتیمانه‌که‌یدا.
دوابه‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جێهێشتنی وڵاته‌که و ئاواره بوون له‌ناو عێراقدا بووه دیارده‌یه‌ک به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌کانی به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی و سیاسی وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کان، هه‌ربۆیه وڵاتیی عێراقی هه‌وڵی خۆگه‌یاندنی ده‌دا به وڵاتی دووه‌م یانیش له‌ڕێی وڵاتی دووه‌مه‌وه هه‌وڵی نێشته‌جێبوونی ده‌دا له وڵاتی سێهه‌مدا.
دکتۆر شه‌مران یونس ده‌ڵێت مه‌خابن هێشتا لای هه‌ندێک بیرکردنه‌وه‌که نه‌گۆڕدراوه و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤی ده‌بێت بۆسه‌ر ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ بونیات نانه‌وه‌ی عێراق و که‌سایه‌تی وڵاتی عێراق ده‌درێن.
سه‌رۆکی بهیتولحکمه ده‌ڵێت مه‌خابن هه‌ندێک هه‌ن به شێوه‌ی پێویست و دروست له مانای وڵاتی بوون تێنه‌گه‌یشتوون و وه‌ها لێی تێگه‌یشتوون ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یه که عێراقیه و هیچی تر و هیچ بزاوتێکی نییه بۆ دروستکرنه‌وه‌ی وڵاته، وه خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌ندێک که‌س وه‌های ده‌بینن که به‌رپرس نین له بونیات نانه‌وه‌ی عێراق و ده‌ڵێن چ کارمان به‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌وه هه‌یه، بۆیه وه‌ک دکتۆر یونس ده‌ڵێت پێویست به‌کاتی زیاتر هه‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌روه‌ده‌ی نیشتمانی بوون له‌نێو وڵاتیاندا، بۆیه ده‌بێت عێراقیه‌کان ئه‌و ڕاستیه باش بزانن بێجگه له خۆیان که‌سی تر وڵاته‌که‌یان بۆ نوێ ناکاته‌وه به‌و ئاسته‌ی وڵاتیان خۆیان ده‌یکه‌ن، وه ده‌شلیت هێشتاش ئه‌و بهیتولحکمهیهی بۆخۆی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ڕووبه‌رووی کێشه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه.
ده‌ڵێت کیشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی رووبه‌ڕووی نێوه‌نده‌که‌ی ده‌بێته‌وه هزره دواکه‌وتووه‌کانن ئه‌وانه به دروستکراو ناودێریان ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی هه‌میشه هه‌ر داوایان هه‌یه و ئاماده نین به‌خششیان هه‌بێت داوای نان و ئاو و جل و به‌رگ و هه‌موو شتێک ده‌که‌ن، یانی ئه‌وانه‌ی هیچ به‌رهه‌مێکیان نییه، هه‌رچه‌نده ناکرێت هه‌موو که‌م وکوڕیه‌کان ته‌نها له وڵاتیاندا کۆبکرێنه‌وه به‌ڵکو هه‌ندێک میکانیزمی تریش وه‌ک پاشماوه له دام و ده‌زگا عێراقیه‌کاندا ماونه‌ته‌وه که ده‌کرێت وه‌ک ته‌گه‌ره لێێان بڕوانرێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی وڵاتی عێراقی که بهیتولحکمهش به‌شێکه له‌وان.
دکتۆر شه‌مران ده‌ڵێت له‌مڕۆی عێراقدا کێشه زۆرن، وه‌ک کێشه‌کانی نێوان شیعه و سوننه، کورد و عه‌ره‌ب یان عه‌ره‌ب و تورکومان و کورد و تورکومان و هه‌تا دوایی، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وانه هه‌مووی کێشه‌ی دروستکراون و پێویستیان به کارکردنه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌یان نه‌ک جه‌خت لێکردنه‌وه‌یان چونکه ئه‌م کێشانه‌ش به‌شێکن له‌و هۆکارانه‌ی بوونه‌ته دابه‌زینی ئاستی وابه‌سته‌یی به نیشتیمانه‌وه.
سه‌رۆکی بهیتولحکمه ده‌ڵێت هه‌ر بۆیه‌شه کارکردن له‌سه‌ر هزری سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی که ئه‌مڕۆ ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌که ده‌که‌ن ئێجگار گرنگه.
دکتۆر شه‌مران یونس ده‌ڵێت له هه‌مووی گرنگتر کارکردنه له‌سه‌ر هزری سیاسه‌تمه‌داری عێراقی، چونکه ئه‌وه شته‌کان ئاڕاسته ده‌کات، بڕیار ده‌دات، فرمان ده‌رده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه گرنگتره کار له‌سه‌ر گۆڕینی هزری ئه‌وان بکرێت وه‌ک له خه‌ڵکی گشتی له عێراقدا تا وابه‌سته‌یی عێراقی بوون و وابه‌سته‌یی نیشتیمانییان به‌رامبه‌ر به خاک و ژینگه و ئاسمانی وڵاته‌که هه‌بێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ده‌می هه‌ر کێشه‌یه‌کدا ڕوو له پایته‌ختێک ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردن وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا پایته‌خت نه‌بێت.
سه‌رۆکی بهیتولحکمه ده‌ڵێت له عێراقی به‌شه‌ڕ وێرانبوودا پێویست به هه‌بوونی هزری نوێ هه‌یه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی گیان و هه‌ستی وڵاتیی بوون.