بنیامین ناتانیاهو سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل سـتایشی په‌سه‌ندکردنه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی کردووه بۆ وتووێژی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا
شه‌ڕه ته‌قه له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا له ناوچه‌ی دارفوری باکور له سودان ڕویداوه هاوکاتی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی دژی پرۆژه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌گوزاری کراوه
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمب که پێده‌چێت خوێندکارانی کریسچیانی زانکۆی کردبێته ئامانج ، که‌سێک کوژراوه و نزیکه‌ی 80 که‌سیش بریندارن له شاری موسڵی باکوری عێراق
سه‌ره‌ک وه‌زیری یۆنان ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌سه‌ر ڕزگارکردنی یۆنان له قه‌یرانی دارایی
ڕۆژی شه‌ممه دوو بۆمب له ناو مزگه‌وتێـکی مه‌قادیشـۆی پایته‌ختی سـۆماڵ ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 30 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون
چاوهڕواندهکرێت له ماوه‌ی 48 کاتژمێری داهاتوودا سه‌رۆک باراک ئۆباما سه‌ردانی که‌ناره‌کانی سه‌ر که‌نداوی ئه‌مه‌ریکا بکات تا ئاگاداری ئه‌و زیانانه بێت که که‌وتوونه‌ته‌وه
ده‌ڵێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پـیاداچوونه‌وه به ڕووداوی گڕگرتنی ئه‌و بیره نه‌وته‌دا نه‌کرێت، ئه‌وه‌ی له ئاکامی نه‌وتێـکی زۆر ڕژایه که‌نداوی مه‌کسیک تا ئه‌و ده‌مه بیری دیکه‌ی نێو ئاوی که‌ناری ده‌ریا لێ‌نادرێت
نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌خنه له داواکاریـیه‌کانی نه‌یارانی سـیاسی خۆی گرتووه، ئه‌وانه‌ی داوای ده‌سـتێوه‌ردانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بنبه‌سـتی ئاکامی دوای هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
میدیای ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت، ئه‌مرۆ هه‌ینی پـیاوێک به چه‌کوش په‌لاماری کۆمه‌ڵێک خوێندکاری منداڵی داوه به‌رله‌وه‌ی خۆی بکوژێت
جۆرج پاپاندریۆ ده‌ڵیت له‌و ده‌مه‌ی که ئه‌و له هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی کۆمه‌کی ته‌نگه‌تاویدایه بۆ قه‌یرانی دارایی وڵات ئه‌وه‌ی به توندی له لایه‌ن سه‌ندیکای یه‌کێتی یۆنانه‌وه دژایه‌تی ده‌کرێت
ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئێرانی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی تێکدانی کۆنفرانسی پێداجوونه‌وه‌ی په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی بدات ، ئه‌وا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌و هه‌وڵه‌یدا سه‌رکه‌وتو نابێت
سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌رپـرسـانی پایه به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی سـتانی لویزیانای باشوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه بۆ مه‌زه‌نده‌کردنی هه‌وڵه‌کان و له پـێناو سـنووردارکردنی نه‌وتی ڕژاو
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له سه‌کۆ نوقمبووه‌که‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له که‌نداوی مه‌کسیک ده‌ڕوات پـێـنج هێنده‌ی ئه‌وه‌یه که پـێشـتر مه‌زه‌نده ده‌کرا.
سیناتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه به تێـکڕای ده‌نگ قایل بوو له‌سه‌ر هه‌نگاونان له به‌رنووسی ڕیفۆرمی سیسـتمی ڕێ‌وشـوێنی دارایی
هێله‌ری کلننتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌و سێ شـاخه‌وانه ئهمهریکایـیهدا کۆبۆته‌وه که له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا له ئێران ده‌سـتگیرکران
باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر پـێویسـتی بۆ بڕیارێـکی چه‌سـپاو له لایه‌ن یۆنانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌روا دێت و گه‌شه‌کردنی قه‌یرانی قه‌رزه‌کانی
لیستی ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌نگه داوا له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات بێته ناو مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێ و پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق
دادگایه‌کی وڵاتی میسر 26 که‌سی تۆمه‌تبارکردووه به تاوانی پـیلان‌گێڕان بۆ سـازدانی هێرش له میسـردا له به‌رژه‌وه‌ندی حزبوڵڵای لوبناندا
پـۆلیسی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی 4 ئه‌فسه‌ری پـۆلیس کوژران و به لای که‌میش 8 که‌سی تر بریندارکران
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت له زیندانێـکی نهێنی به‌غدادا زیندانکراوانی عێراقی به‌رده‌وام دووچاری ئه‌شکه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه
زیاتر نیشـان بده