بنیامین ناتانیاهو سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل سـتایشی په‌سه‌ندکردنه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی کردووه بۆ وتووێژی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا و ده‌ڵێت خوازیاره ده‌سـتبه‌جێ ده‌ست به دانوسـتاندنه‌کان بکات.
ئۆفیسی به‌ڕێز ناتانیاهو هێشـتا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کانه بۆ وتووێژی ناڕاسـته‌وخۆ.
کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژی ناڕاسـته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی په‌سه‌ندکردووه و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی هیواکان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له بنبه‌سـتی داوه.
ئه‌م بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یاندرا پاش کۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی سه‌ره‌کی عه‌ره‌ب له کۆمکاره‌که‌دا.
له پاش ئه‌م بڕیاره‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش گوتوویه‌تی وتووێژی ناڕاسـته‌وخۆ له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ده‌سـتپـێده‌کات.
جۆرج مێچڵ نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وا بڕیاره له یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاته ناوچه‌که و به جیاجیا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیدا کۆبـبێته‌وه.