باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر پـێویسـتی بۆ بڕیارێـکی چه‌سـپاو له لایه‌ن یۆنانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌روا دێت و گه‌شه‌کردنی قه‌یرانی قه‌رزه‌کانی و هه‌روه‌هاش بۆ پـشـتیوانی واده‌یی له لایه‌ن سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وروپاش.
کۆشـکی سپی ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه تاووتوێی قه‌یرانی دارایی یۆنانیان کردووه.
یۆنان له دانوسـتاندندا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا بۆ دڵنیابوون له ده‌ربازبوونی له‌و قه‌یرانه و له به‌رامبه‌ریشـدا یۆنان له ژێر فشـاردایه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ئابوریـیه‌که‌ی و هه‌روه‌هاش گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی پاشه‌که‌وت و که‌م خه‌رجکردن.