میدیای ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت، ئه‌مرۆ هه‌ینی پـیاوێک به چه‌کوش په‌لاماری کۆمه‌ڵێک خوێندکاری منداڵی داوه به‌رله‌وه‌ی خۆی بکوژێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژینوا ده‌ڵێت پیاوه‌که له هه‌رێمی وایفانگ، هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر خوێندنگه‌ی شانگ ژوانگ ی سه‌ره‌تایی و 5 منداڵی بریندار کردووه.
پاشان هێرشبه‌ره‌که به‌نزینی به‌خۆداکردووه و ئاگری له خۆی به‌رداوه. ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی 2 منداڵی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت.
وته‌بێژێکی حکومه‌تی شاره‌که به ئاژانسی ژینوای گوتووه که مامۆستاکان ئه‌و دوو منداڵه‌یان له ده‌ستی هێرشبه‌ره‌که سه‌ندۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له ئاکامی ئه‌م په‌لاماره، 5 خوێندکاریان گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نیزیک شوێنی رووداوه‌که و له‌وێ برینداریه‌کانیان تیمارکراوه، به‌ڵام ژیانیان له مه‌ترسیدا نیـیه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، په‌لاماره‌که‌ی ئه‌مڕۆ، دوایـین هێرشی ئه‌و زنجیره هێرشه‌یه که کراوه‌ته سه‌ر خوێندکارانی خوێندنگه‌کان له چین. دوێنێ پـێنجشه‌ممه 28 خوێندکار بریندارکران که 5 یان زامه‌کانیان سه‌خت بوو. ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌وه‌ی پـیاوێک به چه‌قۆوه هه‌ڵی کوتایه سه‌ر خویندنگه‌یه‌ک له هه‌رێمی زیانگ سو‌و له خۆرهه‌ڵاتی چین.