سیناتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه به تێـکڕای ده‌نگ قایل بوو له‌سه‌ر هه‌نگاونان له به‌رنووسی ڕیفۆرمی سیسـتمی ڕێ‌وشـوێنی دارایی پاش ئه‌وه‌ی کۆماریـیه‌کان تاکتیکی له بنبه‌سـتدانی خۆیان ڕاگرت.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسه ده‌سـتپـێـبکات. چه‌ند ڕۆژێـک بوو کۆماریـیه‌کان ڕێـگر بوون له وتووێژکردن له‌سه‌ری.
گه‌وره کۆماری له کۆمیته‌ی کاروباری بانکدا له سینات ڕیچارد شێڵبی گوتوویه‌تی متمانه‌ی دراوه‌تێ که دیموکراته‌کان ده‌سـتکاریکردنی کۆماریـیه‌کان به هێند وه‌رده‌گرن له ده‌می وتووێژه‌کاندا، له‌وانه کۆتایی هێنان به ده‌ربازکردنی بانکه‌کان له قه‌یرانی دارایی.