پـۆلیسی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی 4 ئه‌فسه‌ری پـۆلیس کوژران و به لای که‌میش 8 که‌سی تر بریندارکران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشبه‌ره‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به‌سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی ده‌ره‌وه‌ی پـیشـاوه‌ر ته‌قاندبۆوه.
سه‌رۆکی هێزه‌کانی پـۆلیسی پـیشـاوه‌ر ڕایگه‌یاند که هێرشبه‌ره‌که به نیازبووه له ناو شـاردا ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسه‌وه ڕاوه‌سـتێنرابوو زووتر خۆی ته‌قاندبۆوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌ر له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه باڵه‌خانه‌ی ئه‌و خاڵی پشـکنینه ڕووخا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری گوته‌بێژێـکی تاڵیبانه‌وه ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌یان گرتۆته ئه‌سـتۆ له تۆڵه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری سـوپای پاکسـتان له ناوچه‌کانی خه‌یبر و باشوری وه‌زیرسـتاندا.
له لای خۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان ئه‌و هێرشـه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد.