ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت له زیندانێـکی نهێنی به‌غدادا زیندانکراوانی عێراقی به‌رده‌وام دووچاری ئه‌شکه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپـۆرتێـکدا ڕایگه‌یاند زیندانکراوان به کاره‌با ئه‌شـکه‌نجه دراون و دووچاری لێـدان و ده‌سـتدرێژکردنه سه‌ر نامووس بوونه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێـکخراوی ناوبراو ده‌ڵێن چاوپـێـکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ 42 پـیاودا کردووه له نێو 300 زیندانکراودا، ئه‌وانه‌ی له زیندانێـکی نهێنی پاش ئاشـکراکردنی گواسـترابوونه‌وه. هه‌نووکه ئه‌و زیندانه داخراوه.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکراوان به یارمه‌تیدانی تێرۆریسـتان تۆمه‌تبارکرابوون. ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مه‌ریکا هانی حکومه‌تی عێراقی داوه لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی ئه‌شـکه‌نجه‌دان بکه‌ن. هه‌روه‌ها پـێشـنیازی دادگایی‌کردنی کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و ئاسایشی‌یان کردووه ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له‌و کاره‌دا هه‌یه.