لیستی ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌نگه داوا له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات بێته ناو مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێ و پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌ویش تا ڕێ له ڕه‌که‌به‌ره‌کانی بگیرێت له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌گۆڕن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه گوتی ڕه‌نگه داوا له ڕێـکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی وه‌کو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆنگره‌ی ئیسلامی و کۆمکاری عه‌ره‌بی بکه‌ن حکومه‌تێـکی کاتی بۆ عێراق پـێـکبهێنن.
ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م ڕێـکخراوانه یارمه‌تی عێراقیـیه‌کان بده‌ن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنێـکی نوێی په‌رله‌مانی له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی دور له فرتوفێڵی سیاسی.