سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌رپـرسـانی پایه به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی سـتانی لویزیانای باشوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه بۆ مه‌زه‌نده‌کردنی هه‌وڵه‌کان و له پـێناو سـنووردارکردنی نه‌وتی ڕژاو نێو ئاوی ده‌ریا ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌کانی که‌نداوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
جانێت ناپـۆلیتانۆی وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی و کن سـاله‌زه‌ری وه‌زیری ناوخۆ و هه‌روه‌ها لیسـا جاکسـنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراسـتنی ژینگه و چه‌ندان له به‌رپـرسـانی دیکه له‌گه‌ڵ لێپـرسـراوانی خۆجێی سـتانی لویزیانا کۆده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها گه‌شـتێـکی ئاسـمانیش به ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ن.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ په‌یامنێران سه‌رۆک ئۆباما گوتی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆجێی به‌شـێکی گرنگه له سه‌رجه‌م سـتراتیژی ئاسایشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هاوکات به‌ڕێز ئۆباما ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره ده‌بێت به شـێوه‌یه‌کی به‌رپـرسـانه بێت و هه‌روه‌ها لـێدانی هه‌ر بیرێـکی نه‌وت ده‌بێت ڕێـنمایـیه‌کانی پاراسـتن له دژی لێـچوونی نه‌وت بۆ نێو ئاوی ده‌ریا له‌خۆ بگرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌م دوایـیه‌دا ڕاگرتنی لێـدانی بیری نه‌وتی نێو ئاوی ده‌ریای هه‌ڵگرت که به مه‌به‌سـتی زیادکردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆجێی‌یه.