ڕۆژی شه‌ممه دوو بۆمب له ناو مزگه‌وتێـکی مه‌قادیشـۆی پایته‌ختی سـۆماڵ ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 30 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان له مزگه‌وتی عه‌بدوڵا شیدی ناو بازاڕی سه‌ره‌کی به‌کاره له مه‌قادیشۆ ڕوویدا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کانی کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌باب و حزبولئیسلام ده‌سـیان به‌سه‌ردا گرتووه.
زۆر جار ئه‌و مزگه‌وته له لایه‌ن ڕێبه‌رانی شه‌بابه‌وه به‌کاردێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاره‌کانیان. گه‌واهیده‌رێـک گوتی یه‌ک له سه‌رکرده باڵاکانی کۆمه‌ڵه‌که به ناوی فوئاد محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف له ده‌می ته‌قینه‌وه‌کاندا له ناو مزگه‌وته‌که‌دا بووه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان خه‌ڵه‌ف ته‌نها به سـوکی برینداربووه. پاش ته‌قینه‌وه‌کان چه‌کداره‌کانی شه‌باب گه‌یشـتوونه‌ته شـوێنی ڕووداوه‌که و هاتوچۆیان له ناوچه‌که‌دا ڕاگرتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه فوئاد محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف له لیستی ئه‌و که‌سـانه‌دایه که سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆی به‌رپـرسیارێتیان له شـه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یاندا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه. ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا به بۆمب هێرش ده‌کرێته سه‌ر مزگه‌وتێـک له به‌کاره.