کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک به‌ڵـگه‌نامه که وه‌ک ده‌ڵێن فایلی نهێنی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکان له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ماڵپه‌ڕی WikiLeaks نزیکه‌ی 91 هه‌زار په‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرده‌وه که ده‌ڵێت هی شه‌ش سـاڵ شه‌ڕی ئه‌فغانسـتانه. به‌ڵـگه‌نامه‌کان ورده‌کاری سه‌باره‌ت به زیانه سیڤیلیـیه‌کانی تێدایه که به ده‌سـتی هێزه بیانیـیه‌کان که‌وتۆته‌وه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانیاندا بۆ سه‌ر یاخیبووان.
جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی WikiLeaks ڕۆژی دووشه‌ممه له له‌نده‌ن گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه مه‌سه‌له‌ی ئایا تاوان کرابێت یاخود نا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگا بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه به‌ڵـگه‌ی گرنگ هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت تاوانی شه‌ڕ کرابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه جێمس جۆنزی ڕاوێژکاری کۆشـکی سـپی بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا مه‌سه‌له‌ی دزه‌کردنی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه‌ی به کارێـکی نابه‌رپـرسـانه له قه‌ڵه‌م دا و گوتی ئه‌مه نه‌ک هه‌ر ته‌نها ژیانی ئه‌مه‌ریکایی و هاوکاره‌کانیان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه به‌ڵـکو هه‌روه‌ها ئاسایشی نیشـتیمانیش.
به‌ڵـگه‌نامه‌کان هه‌روه‌ها تیایاندا هاتووه ده‌زگای موخابه‌راتی پاکسـتانی کۆمه‌کی یاخیبووانی ئه‌فغانی کردووه.
حسێن حه‌قانی باڵیۆزی پاکسـتان له ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به ته‌واوه‌تی وابه‌سـته‌یه به شه‌ڕی دژی یاخیبووانی ئیسلامی. گوتیشی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه باس له ڕاستیـیه‌کانی ئێسـتادا ناکه‌ن.